پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کات دیاری دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ماوەی ٩٠ رۆژی لە بەردەستە، بۆ ئەوەی یاسای چاکسازی جێبەجێ بکات.    

دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکرا، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو (١٦-١-٢٠٢٠)، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، بەکۆی ٨٩  دەنگ پڕۆژەیاساکەی پەسەندکرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی، ڕایگەیاند: دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە پەرلەمانی کوردستان ماوەی ٩٠ رۆژی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان داناوە، یاسای چاکسازی جێبەجێ بکات، دەبێت حکومەت ڕاپۆرت بداتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی پەڕلەمان ئاگاداری پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی یاساکە بێت.           

سەبارەت بەبڕی ئەو پارەیەی دەگڕێتەوە بۆ حکومەت، لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکە، دەڵێت “جارێ دیار نییە، کە چەند پارە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بۆیە پەرلەمان و حکومەت نەیانتوانی کەمترین موچەی جانەنشینی دیاری بکەن، بەڵام ئەوەی مەزەندە کراوە زۆرترین پارە بڕگەڕیتەوە بۆ حکومەت، لە بڕینی موچەی بندیوارەکان و ئەوانەی بەنایاسایی پلەیان پێداراوە و خانەنشین کراون”. 

ئەو بڕیار دەرەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی “حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بەکاتە، بۆئەوەی بزانێت، لە ئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکە چەندی پارە بۆ دەگەڕێتەوە ئەوکاتە حکومەت دیاری دەکات ئەو پارەیە بەچ شێوازێک سەرف بکات”.      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com