جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە هەولێر

0

نوچە

کەمێک لەمەوبەر، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، کە هاوکات نێردەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیایە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، گەیشتە هەولێر.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەبێ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیەوەندییەکانی دەروەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بۆگدانۆڤ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوەکوو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٣٠-١-٢٠٢٠، لە هەولێر بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com