بەغدا بە رووی عەلاوی پێدەکەنێ؟

0

نوچە

محەممەد توفیق عەلاوی امین الربیعی، ساڵی ١٩٥٤ لە بەغدا لە دایک بووە. قۆناغی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی خوێندنی لە پایتەخت تەواو کردووە و لە لقی موهەندییسی میعماری لە زانکۆی بەغذا خوێندوویەتی و ساڵێک بەرلە تەواو بوونی واتە ساڵی ١٩٧٧خوێندنەکەی،عێراقی بەرەو لوبنان جێ هێشتووە.ساڵی ١٩٨٠ لقی مێعماری لە زانکۆ ئەمریکی بەیروت تەواو کرد.کە لاو بوو پەیوەستی حیزبی دەعوە بوو و دواتر بە هۆی جیاوازی فیکری و بۆچووون ریزەکانی ئەم حزبەی بەجێهێشت.

عەلاوی ساڵی ٢٠٠٥ لە لیستی ئەیاد عەلاوی دەرکەوت و هاتە ناو کایەی سیاسییەوە لە پەرلەمان.ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ وەک وەزیری پەیوەندیەکان.دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە بۆ پەرلەمان و دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ سەرلەنوێ دەبێتە وەزیری پەیوەندیەکان.ساڵی ٢٠١٠ بە هۆی ناکۆکی لە گەڵ نوری مالیکی دەستی لە کارکێشایەوە.لەم سەروبەندەدا تۆمەتی گەندەڵی دارایی دەخرێتە پاڵ و بەناچاری عێراق بە جێ دێڵێ.سەرئەنجام ساڵی ٢٠١٤ گەڕایەوە بۆ عێراق و لە لایەن دادگاوە بڕیاری بێ تاوانبوونی دەردەکرێت.لە سەرەیک،لە ڕووی سیاسییەوە لە ئەیاد عەلاوی نزیکە  ودەکرێ لە گەڵ کەسایەتی ئەو بەراورد بکرێت.

عەلاوی و خولیای پێکهێنانی دەوڵەتی تێکنۆکرات

محەممەد عەلاوی،هەر لە سەرەتاوە  ولە پەیوەندی لە گەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت،چەند بابەتی دەستنیشان کردووە کە کۆی خاڵەکانی ئاماژەن بۆ ویستی ناوبراو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی تێکنۆکرات.یەکەمین ئاماژە ئەو پەیامە بوو کە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ئەگەر ب لایەنە سیاسیەکانی عێراق بیانهەوێ کە ئیرادەی خۆیان سەپێنن و کاندیدەکانی خۆیان بخزیننە ناو کابینەوە،دەست لە کار دەکێشێتەوە.ئەم گوتانەی عەلاو دەریدەخاتە کە یەکەمین سیگناڵی ئاراستەی لایەنەکان کردووە و ئیرادەی کردووە کە کابینەکە ڕووخسارێکی تێکنۆکراتی هەبێت.

هەروەها عەلاوی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی خۆی جەختی کردەوە کە کابینەکەی دەبێ بە دوور بێت لە بەش بەشێنە .عەلاوی هەروەها داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە سەر ویستەکانیان بەردەوام بن.عەلاوی گوتیشی کە لە گەڵ نوێنەراانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە و ئاماژەی بە سزادانی ئەو کەسانە کرد کە چەکیان بە ڕووی خۆپیشاندەران کێشاوە.خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج،جەخت کردنەوەی عەلاوی بوو لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە و هەروەها هەموارکردنی یاسایی حیزبەکان،گەڕانەوەی شکۆ بۆ هێزە سەربازیەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران.

کۆی ئەم خاڵانە کە عەلاوی پێداگری لە سەر دەکات ئەوەمان پێ دەڵێت کە ناوبراو خولیای پێکهێنانی کابینەی تێکنۆکراتی هەیە،بەڵام چەند و چۆن ئەم خاڵانەی پێ جێبەجێ دەکرێت،دەگەڕێتەوە بۆ سەر کۆمەڵێک هۆکار و واقعی سیاسی عێراق گومنا دەخاتە سەر جێبەجێکردنی ئەم جۆرە بانگەشەکردنەی عەلاوی.

عەلاوی و دەنگی ناڕازی شەقام

سەرباری ئەوەی کە عەلاوی لە دەستپێکی رێگای پڕ لە کەندوگرفتی سەرۆکوەزیران،هەموو هێلکەکانی خستە سەوەتەی خۆپیشاندەرانەوە،بەڵام واقع شتێکی دیکەمان پێ دەڵێت.هاووڵاتیان لە شارەکانی بەغدا،نەجەف،ناسریە،بەسرە،کەربەلا و شارەکانی دیکەی عێراق دژ بە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو هاتوونەتە سەر شەقام و دەڵێن دەبێ سەرۆکی کۆشكی سەلام قسەکەی خۆی بگۆڕێت.ئارگیۆمێنتی سەرەکی خۆپیشاندەران ئەوەیە کە عەلاوئ لە ساڵانی ڕابردوو بە تۆمەتی گەندەڵی ،لە لایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنی دراوە.

هەر چەند لە سەرەتاوە ئاماژەیبپێکرا کە دادگا لە کۆتایدا عەلاوی بە بێ تاوان ناساند،بەڵام ئەم بابەتە لە رۆژانی داهاتوودا تەگەرە دەخاتە سەر ڕێی.هەروەها عەلاوی بە پێچەوانەی خواستی خۆپیشنادەرانملە ڕیزی پیاوانی سیاسییە کە پێشتر تاقیکردنەوەی خۆی داوە.ئەگەر بێتوو خۆپیشاندانی ملیۆن کەس دەستپێبکاتەوە،ڕەنگە شەپۆلەکانی عەلاوی لە گەڵ خۆی ببات  وناچاری بکات کە دەست لەکار بکێشێتەوە.

عەلاوی،ئەمریکا و لایەنە سیاسیەکانی ناوخۆی عێراق

عەلاوی،هەر وەک دەرکەوت هاوشێوەی عادل عەبدولمەهدی،لە گەڵ پێشوازی لایەنە سیاسیەکان و لە هەموو گرینگتر  موقتەدا سەدر بەرەوڕوو بووەوە.سەدر لە تویتێکدا هیوای خواست کە عەلاوی لە ژێر فشاری دەرەکی و ناوخۆیی چۆک دانەدات و هەوڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا،ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستای عێراق،دەخوازێ کە حکومەتێکی بێ لایەن و ڕاستگۆ حوکم بکات کە بەرامبەر بە داوای عێراقیەکان وەڵامدەر بێت.ئەمە لە خۆیدا پەیامێکی پشتیوانی بوو.

ئەزموونی مێژوویی عێراق پێمان دەڵێت سەرۆکوەزیران لە لایەک کەوتۆتە نێوان بەرداشی ئێران و ئەمریکا کە عەلاوی دەبێ زۆر حەکیمانە دۆخەکە ئیدارە بدات.لە لایەکی دیکەوە لاسەنگکردنی هاوسەنگی ئێستای عێراق و تەواوبوونی لە قازانجی لایەنێکی دیاریکراو، چانسی عەلاوی بۆ بەردەوام بوونی لە کاروبارەکەی کەم دەکاتەوە.لەم ڕوانگەوە دەکرێ بگوتڕی ئەگەر چی پشتیوانی دەرەکی و ناوخۆیی پێویستن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ،بەڵام هیچ کات ناتوانن گرەنتی بەردەوام بوونی بن.

ئێستا پرسیارە گەورەکە ئەمەیە، ئایا بەغدا بە ڕووی عەلاوی پێدەکەنێت؟

ئەگەر واقیبینانە بڕوانینە مێژووی عێراق و دۆخی ئێستا، دەکرێ بگوترێ هەڵوێست و خوێندنەوەی بۆ داهاتووی سیاسی و تێپەڕاندنی عێراق لەم دۆخە بنبەستە، تا ڕادەیەکی زۆر گەشبینانە و زیاتر خەونە. هەرچەند پێکهێنانی کابینەی تێکنۆکرات و هێنانی دیموکراسی بۆ عێراق، وەک وشە و ڕستە سەرنجڕاکێش و شاعیرانەن، بەڵام واقعی مەیدانی بەغدا شتیکی ترمان پێ دەڵێت، بەغدایەک، کە بە پایتەختی لە سێدارەکان لە جیهانی عەرەبی ناسراوە.

لە سەرەتای پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٢٣تاکوو ئێستا، بەغدا بەردەوام مەیدانی دەستلەکارکێشانەوە، لە سێدارەدان، کودەتا و ناڕەزایەتی و سەرهەڵدان بووە. ئەوەی ڕاستی بێت بە‌غدا بە ڕووی کەس پێناکەنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com