پێنج هەزار مامۆستا دادەمەزرێندرێن

0

نوچە 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، مامەڵەی دامەزراندنی مامۆستایانی تازە دامەزراو لای ئەوان تەواو بووە و نووسراو بۆ پەروەردە كراوەتەوە.

رۆژی دووشەممە (۱۷-۲-۲۰۲۰)، ئەحمەد عەبدولرەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر بابەتی ”بەهەمیشەكردنی مامۆستایانی گرێبەست” لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، کە دوایین نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی و زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەست دادەمەزرێندرێن؛ کە

 ئەحمەد عەبدولڕەحمان گوتیشی، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە داواكردنی بەڵگەنامە یاساییە پێویستەكان لە وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ئەم مەبەستە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن وهەركاتێك بەڵگەنامەكانی پەیوەست بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە وەزارەتی دارایی، پرۆسەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com