فراكسیۆنە كوردییەكان لەماڵی سەرکردەیەکی شیعە کۆدەبنەوە

0

شلێر- سەعید هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ فراكسیۆنە كوردیەكان، لەگەڵ شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان بەمەبستی پاڵپشتیکردن لە داخوازییەکانی کورد، لەماڵی عەمار حەكیم كۆببنەوە.

محمد تۆفیق عەلاوی رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو كابینەكەم بە ١٣ وەزیرەوە رادەگەیەنم، کە  شیعەكان ١٣ وەزیر، سوننە پێنج وەزارەت و کورد ٣ وەزارەتی بەردەکەوێ.

لە لێدوانێكی تایبەت، جە مال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا بە نوچەی ڕاگەیاند:  بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە،كاتژمێر حەوتی شەو، سەرۆكی  فراكسیۆنە كوردیەكان لەگەڵ شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، لەماڵی عەمار حەکیم كۆببینەوە.

سەبارەت بە بەشداربوانی ئەم کۆبوونەوەیە، جەمال کۆچەر گوتی” جارێ دیارنیە كێی دیكە لەكۆبونەوەكە دەبێت، ئایا هەر كوردن یان لایەنەكانی دیكەش ئامادە‌ دەبن”.

لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکە، ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە گوتی”هیچ زانیارییەكمان سەبارەت بە ناوەرۆکی كۆبونەوەكە بۆ نەهاتووە، بەڵام واپێشبینی دەكرێت باسی نوێنەرانی كورد لەئەنجومەنی وەزیرانی نوێ‌ و   داخوازیەكانی كورد و داوای پاڵپشتی بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com