12 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركرا

0

نوچە

لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی نوێی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كوردستاندا راگەیاند.

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (26) 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:ع

1-ژمارەی هاوڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون (4593) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1528) هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (808) لە هەولێر، (339) لە سلێمانی، (233) لە دهۆك، (37) لە هەڵەبجە، (32) لە گەرمیان، (54) لە راپەڕین، (25) لە كۆیە، (3065) هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتینكردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتینكراو كە كۆی گشتی بریتیبوو (33) هاوڵاتی.

2-لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو (260) پشكنین ئەنجامدرا كە (176) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (22) شاری دهۆك.

دەرەنجام (22) تووشبووی نوێ تۆماركرا:

*دانیشتووی شاری هەولێر (12) ، كە (9) لەوان كەسوكار و بەركەوتەی توشبوەكەی سێبیرانە و (3) لەوان بەركەوتەی قوتابیە توشبوەكەی پێشوە كە كەرەنتینكرابون.

*پارێزگای سلێمانی (10) ، كە (2) لەوان دانیشتووی ناوشاری سلێمانی، (1) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (7) دانیشتووی دەربەندیخان كە پێنج لەوان خانەوادەی توشبوەكەی دوێنێ-یە.

3-كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (76) توشبوە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەكانیاندا جارێكی تر تكا دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان

22ی ئازاری2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com