گۆڕان: کێشەکانی پارتی و یەکێت بەربەست نین

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێموا نییە کێشە حزبییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ببێتە بەربەست لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی.        

ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندیییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی و یەکێتی نێشتمانی کوردستان تێکچووە، چەندین جار کات دانراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە سەر ئاستی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب، بەڵام هەموو جارێک هەڵوەشاوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە هەردوو تمی پارتی و یەکێتی لە حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی خۆیان دەکەن، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یاسای چاکسازی بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.                  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جەلال محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کاریگەری پەیوەندیییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی، ڕایگەیاند: من پێموایە، کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی حزبییە و لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر سێ لایەنی سەرەکی پارتی، یەکێتی و گۆڕان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی یاسای چاکسازی جێبەجێ بکرێت، یاسای جاکسازی زیاتر پەیوەندی بە ئموراتی ئیدارای و دارایی ناو حکومەتەوە هەیە”. 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”ئەگەر چی پەیوەندیییەکانی یەکێتی و پارتی تا زیاتر باش بێت، تێپەڕاند و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی باشتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێموانییە، کە کێشە حزبییەکانی پارتی و یەکێتی ببێتە بەربەست لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی و دەتوانێت یاساکە بەشێکی باشی جێبەجێ بکرێت”.  

هەروەها جەختیشیکردەوە و گوتی “لە پێشووتر، ئێستا و ئایندەش ئێمە پشتیوانی پڕۆسەی چاکسازیمان کردووە و ئەمە هەنگاوی یەکەمیەتی و هەنگاوی دیکەشی ماوە، کە چاکسازی کردنەوە لە خاڵە سنوورییەکان و داهات، وە پشتیوانی ئەوەین لەم حکومەتی هەرێم و بەو نیەتەش بەشداریمان لە حکومەت کردووە و هەر بەو نیەتەشەوە بەردەوام دەبین”.  

سەبارەت بە هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، جەلال محەمەد ئەمین، گوتی “من وەک خۆم ئاگاداری ئەو هەوڵانە نیم، ڕەنگە ئەو هەوڵانە لەسەر ئاستی سەرکردایەتی سیاسی حزب بێت ئەگەر هەبێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com