ئابوریناسێک: نابێت موچە كەمبكرێتەوە

0

شلێر سەعید 

حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٦دا سیستمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ڕاگەیاند، پاشان  لە ساڵی ٢٠١٨دا حکومەت دەستکاریی پاشەکەوتی موچەی کرد و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە درێژەپێدانی سیستمی پاشەکەوت، بەڵام بە دەستکاریکردنی ئەو رێژەیی لێی پاشەکەوت دەکرێت بە ڕێژەی لەسەدا ١٠ بۆ لەسەدا ٣٠.

رۆژی ٢١ی مانگی شەش حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆبوەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاند، بەڕەزامەندی و واژووی هەر سێ لایەنە پێکهێنەرەکەی حکومەت، لەسەدا ٢١ی موچەی موچەخۆران دەبڕدرێت لێبڕینەکەش بە ڕەچاوكردنی زۆریی و كەمیی شایستەی دارایی موچەخۆر دەبێت.

ئابوری ناسێك رایدە گەر حكومەت قەرزیش بكات نابێ بڕیار لەكەم كردنەوەی خەرجیەكان و موچەبدات، چونكە ئابوری كوردستان پێویستی بە پارەیە، بۆیە هەڵەیەكی ئابوری گەورەیە كە موچە كەم بكرێتەوە. 

غالب محەمەد، پەڕلەمانتاری فراكسیۆنیی گۆڕان، لە  ئەنجومەنی نوێنەراتی  عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلاری شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە، كە لەساڵی ٢٠١٤ وە تائێستا خەرجی نەكردووە، داواشی كردووە پرسی موچەی فەرمانبەران لە ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دووربخرێتەوە.

پێشوتریش لەلێدوانێكی تایبەتدا جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنوچەی ڕاگەیاندن  كە ئێستا داواكاریەكان بۆ ڕێكەوتن لەنێوان بەغداو هەرێم جیاوازە ،چونكە بەغدا مەرجەكانی گۆڕاون وجیاوازە،و  دەوڵەتی عیراق پارەی نیە گەر ئەوەی تۆ ڕادەستی دەكەی كەمتربێت لەوەی ئەوان بەتوی  بدەن زۆر قورسە ڕێكبكەون ،  و سەرۆك وەزیران گۆڕاوە بە ڕێكەوتن نەهاتوە ئەو ئەمریكا دای ناوە    گەرنا محمد تۆفیق علاوی سەرۆك وەزیران بایە  دەمان توانی پێی برێن موچە بنیرە پارەی جوتیاران بنێرە دەی كرد. 

جەمال كۆچەر دەشڵێت، پێشتر تەنها ئەوە بو 250 هەزار بەرمیل ڕادەست كەی و تەواو، بەڵام ئێستا پێت دەڵێت دەبێ گازی خۆی هەمو لە ڕێگای سۆمۆوە بنێری و  250 هەزارەكە هەڵدەگرین و ودەبێ نیوەی داهاتی ناوخۆو خاڵەسنوریەكان دەبێ بەمن بدەی. 

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، خاڵێكی دیكەی گرنگ هەیە ئەویش ئەو قەیرانەی دروستبووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و دابەزینی نرخی نەوت، بۆیە وەك جاران نییە پارە هەبێت و تەنها پێویستی بەڕێكکەوتن بێت و دەبێ هەرێم  ڕازی بێت یان دەبێ لەناوخۆی هەرێم، چاكسازی ڕاستەقینە بكات و ئیدارەی خۆی بدات و پێویستی بە بەغدا نەبێت.

لە ئێستاشدا٣٠ رۆژی تەواو بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا تێپەڕدەبێت، بەڵام دیار نییە کەی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.

لە رۆژی ٢٧ی مانگی شەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی مانگی دووی لە وەزارەتی تەندروستیەوە دەستپێکرد، لەو کاتەدا هاوڵاتیان باسی ئەوەیان دەکرد موچە زیاتر دوادەکەوێت، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، دەنگۆی زیاتر دواکەوتنی دابەشکردنی موچە رەتدەکەنەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا ئەیوب  ئەنوەر ئابوری ناس لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئابوری كوردستان بەرەو سستی دەڕوا تا ئەو ڕادەی گەیشتە بێ بازاڕی، لەوكاتەدا پێویستە دەوڵەت سیاسەتی دارایی دەستكراوە پەیڕەو بكات،  پارەیەكی زۆر بخاتە بازار، تا بازاری ئابوری بجوڵێت و دەرفەتی كار دروست بێت و هەژاری و بێ كاری كەم بێتەوە.

گوتیشی، گەر حكومەت قەرزیش بكات نابێ بڕیار لەكەم كردنەوەی خەرجییەكان و موچە بدات، چونكە ئابوری كوردستان پێویستی بە پارەیە، بۆیە هەڵەیەكی ئابوری گەورەیە، كە موچە كەم بكرێتەوە. 

ئەو ئابوری ناسە پێی وایە هەرچی خانەنشینێك یان موچەخۆرێك گومانی لەسەرە بە یەكجاری موچەی ڕاگیرابا تا چارەسەردەكرا، چونكە زۆر شەهید نوسراوە شەهید نییە یان فەرمانبەر نییە و دەوامیش ناكات، بەڵام مامۆستایەك یان هەر فەرمانبەرێك مافی خۆیەتی موچەكەی وەربگرێت، بەپێی ئەو پلەی پێی گەیشتووە، چونكە لەوكاتە نەخۆشی و ترس هەیە، خەڵك پێویستی بە خەرجیە و داهاتی كەرتی تایبەتیش كەم بووە بەهۆی ڤایرۆسەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com