هەندێ بنەماڵە چێشتی جەژنیان جیاوازە

0

شلێر سەعید

 مێژونوس و نوسەرێکی کۆیە دەڵێت:  بنەماڵه ی حەوێز یەكان، له هه ردوو جه ژن خواردن دروست ناكه ن و نابێت ئاگر لە ماڵەکانیان بکرێتەوە.

لە شاروشارۆچکەکان ئەگەرچی نەریتی باو هەیە، بەڵام بێ جیاوازی نین لە شارۆچکەی کۆیە هەندێ بنەماڵە هەن، لە رۆژانی جەژندا ئاگر ناکەنەوەو هەندێکیشیان برنج لێنانێن. دڵدار  جەلی زادە دەڵێت: خواردنی جه ژن له كۆیه و دەوروبه ری وەک هەر شوێنێکی کوردستان، گرنگی به خواردنی جه ژن دراوه له هه ردوو جه ژنی ره مه زان و قورباندا ، خواردنی جه ژن له به یانیان دروست دەکرێت و له دوای نویژی جه ژن له هه موو ماڵێك نان دەخورێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا، سەبارەت بەجەژنی چەند بنەماڵەیەک لە کۆیە، دڵدار جەلی زادە نوسەرو شارەزای مێژوی کۆیە، رایگەیاند:  بنەماڵەی ساڵحیه كان وه ك غەفوریەكان له هەردوو جه ژنی ره مه زان و قورباندا، پڵاو ساوەرلێدەنێن.

سەبارەت بە هۆکاری ساوەر خواردن لە رۆژانی جەژندا، جەلیزادە دەڵێت: له به ر هه مان روداوی ساڵی ١٢٣٧ كۆچی – ١٨١٦ زاینی ، کە ساڵحیه كان قه تڵ و عام كراون و میژوی هاوبەشیان لەگەڵ غەفوریه كان كه باپیره گه وره ی هه ردو كیان برابوون هەیە، نه وه ی كەریم ئاغای وەرتین .

دڵدار جەلیزادە زیاتر باس لە مێژووی بنەماڵەیەکی دیکە دەکات، کە حەوێزیەکانن و هۆزێكی دیكەی بەناوبانگی كۆیەن: بنەماڵهی حەوێزیەكان ، له هه ردوو جه ژن خواردن دروست ناكه ن و نابێت ئاگر لە ماڵەکانیان بکرێتەوە. ئه مه ش بەهۆی  كۆچیدوایی حاجی بكرئاغا له بەرەبەیانی جه ژن. ئەو ئاوەی بۆ لێنانی چێشتی جه ژن ئامادەیان كردبوو، حاجی بكرئاغایان پێ شوشتووە.

 لەوكاتەوه چێشتی جەژن لە بنەماڵەی حه وێزیان هەڵگیراوه له هه ردوو جەژنی رەمەزا ن وقورباندا ، جگە لەوانە بنەماڵەكانی تری كۆیه و ده ورو بەری بە گشتی له هه ردوو جەژن برنجی پڵاو لێدەنێن.

سەبارەت بە ساوەر خواردن لە جەژنەکاندا، لەلایەن بنەماڵەی حەوێزیەکانەوە. كارمەند صەمەد ئاغا كە لەبنەماڵەی غەفورییەکان، گوتی: عه شیره تی یەک لە گێڕانەوەکان ئەوەیە کە لە یەکێک لە جەژنەکانی له ساڵی ١٨٠٠ زاینی،  ئاورەحمان ئاغا كوڕی غفورئاغا،  براگەورەی غەفوریان، لەگەڵ تورکەکان بە شەڕ هاتوون. لەبەرئەوەی هەڕەشەیان لە تورکەکان کردووە، ئاورەحمان ئاغا و دوو براو  ١٢ كه ڵه پیاوی غفوریان، دەست بەسەر دەکرێن دوای سزادان داواین لێدەکرێت، په شیمان ببنه وه لە دژایەتی تورکەکان بەڵام ئەوان لەسەر قسەی خۆیان سوردەبن، بۆیە هەموویان دەکوژێن، لەو رۆژەوە غەفوریەکان برنج خواردنیا لە خۆیان حەرام کردووەو ساوەر دەخۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com