رەوتى سەدر لە دژى سوننە هانى كازمى دەدەن

0

رەوتى سەدر داوا لە مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق دەكات، پرۆسەى چەكداماڵین ئەو هۆزە عەرەبیانەیش بگرێتەوە كە لە رۆژئاواى عێراقن و لەلایەن ئەمریكاوە چەكدار كراون.


حاكم زاملى سەركردە لە رەوتى سەدر ئەمڕۆ لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رەخنە لە مستەفا كازمى دەگرێ و دەڵێ نابێ پرۆسەى چەكداماڵین تەنیا شارەكانى باشوورى عێراق بگرێتەوە.


زاملى دەڵێ، “چەكى نایاسایى لە هەموو شوێنێكى عێراق هەیە، لەوانە لە ناوچەكانى رۆژئاوا، بە تایبەتى ئەنبار” .


دواتر باس لەوە دەكات تا ئێستا ئەمریكا بێ ئاگادارى حكوومەتى عێراق چەك بەو هۆزانە دەدات، جگە لەمەیش حەشدى عەشایەرى و چەندان هێزى ترى سوننە هەن.


لە ماوەى رابردوودا چەند رۆژێك ئۆپراسیۆنێكى گەڕان و پشكنین بۆ چەكى نایاسایى لە بەغدا و بەسرە و میسان ئەنجام درا، بەڵام بەگوێرەى چاودێرانى سیاسى ئۆپراسیۆنەكە سەركەوتوو نەبووە و چونكە ئەنجامەكەى وەك پێویست نەبووە. چاودێران باسیان لەوەیش كردووە نزیكەى دوو ملیۆن پارچە چەك لە باشوورى عێراق هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com