پەرلەمانتارێی عێراق: پێویستە رێگری لە هێرشەكانی تورکیا بکرێت

0

شلێر سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە شاندێكی هەرێم و بەغدا، سەردانی توركیا بكەن تا بە یەكجاری كۆتایی بەو كێشانە بهێنرێت و رێگری لە پەکەکە لە هەرێمی كوردستان بگیریێت.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی هەرێی کوردستان نیگەرانی زۆری دروست کردووە، بەشێ لە شارەزایان پێیانوایە پێویستە بەشێوەی جددی و دانوستان لە گەڵ تورکیا پێش بە هێرش و دەستدرێژی تورکیا بهێنرێت.

لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچە، بەدر زیادی، لە لیژنەی ئاسایس و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق و هەرێم ڕایگەیاند: توركیا بەبیانوی بوونی پەكەكە لە ناوچەكە بۆمبارنی ئەو شوێنانە دەكات، دەبێت لێكتێگەیشتن هەبێت و چارەسەر دانێن بۆ ئەو كێشانە، چونكە ئێمە لەگەڵ توركیا نێوانمان باشە وەك دراوسێیەك و پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابوری و دینی هەیە لە نێوانماندا، بەڵام كە ئەو ناكۆكیانە ڕوویداوە دەبێت چارەسەربكرێت.

زیادی گوتیشی، پێم باشە شاندێك پێكبهێنرێت لەنێوان هەرێم و بەغدا، سەردانی توركیا بكەن تا بە یەكجاری كۆتایی بەو كێشانە بهێنرێت و پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە پێویستە ڕێگە بگرین لێیان، كە خاكی عێراق بەكارنەهێنن لە دژی توركیا، بەوەش بیانو نامێنێ‌ لەلایەن توركیا تا هێرش بكاتە سەر خاكی ئێمە لە باكوری عێراق.

هەروەها سەبارەت بە سەردانەكەی نیچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئەوە سەردانێكی باشبوو لەم كاتە، چونكە توركیا بەتەواوی ناوچەكانی عێراقی هەراسانكردووە وهاوڵاتیانی مەدەنی شەهید كردووە، بەڵام دەبێت ئەوە چارەسەربكرێت.

زیادی دەشڵێت، ئەو شاندەی سەردانی توركیای كرد بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و وەفدێكی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ عێراق، دەبوو زووتریش ئەنجامبدرێت، بەم سەردانەش بە وڵاتی توركیایان وت، كە ئێمە یەكگرتووین بۆ پاراستنی خاكی عێراق لەهەموو دەستدرێژیەك، كە سەروەری عێراق بخاتە مەترسییەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com