قوباد تاڵەبانی: سووتاندنی ئاڵای کوردستان وهەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی، جێگای قبوڵکردن نییە

0

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وهەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا جێگای قبوڵکردن نییە و پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە..

لە پەیامێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیەتی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرەكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەڵێت “سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق”.

هەروەها تاڵەبانی نووسیویەتی “بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغدا  لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ كە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com