ئه‌مریكا دوایین ئامارى ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات

0

نوچه‌نێت

واین مارتۆ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌شه‌ڕى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش، دوایین ئامارى سه‌ربازانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ژماره‌یان سێ هه‌زار سه‌ربازه‌.

واین مارتۆ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق داوه‌ و گوتوویه‌تى، “هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ماونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یان نزیكه‌ى سێ هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت”.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى هاوپه‌یمانان ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌ركى هاوكاریكردنى هێزه‌كانى عێراق له‌ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى داعش وسه‌رجه‌م هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیش له‌سه‌ر داواى عێراقه‌”.

واین مارتۆ باس له‌وه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 37 هه‌زار و 800 هێرشى ئاسمانى له‌ عێراق ئه‌نجام داوه‌.

له‌ هاوینى ساڵى 2014 هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا پێكهات، 70 وڵات و چه‌ند رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى تێیدا ئه‌ندامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com