لیژنەی ئەوقافی پەرلەمان سەرقاڵی پرۆژەیاسایەكە بۆ موڵكەكانی (وەقف) لە كوردستاندا

0

(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرەلمانی كوردستان سەرقاڵی پڕۆژەیاسایەكن تایبەت بە موڵكەكانی وەزاەرتی ئەوقاف كە پێیان دەووترێت موڵكەكانی (وەقف)، دەیانوێ‌ لەرێی ئەو پڕۆژە یاسایەوە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو موڵكانە رێكبخرێت و یاسایەكی تایبەتی هەبێت.

لە لێدوانێكدا بۆ (نوچەنێت) وەیسی سەعید وەیسی  بڕیارده‌ری لێژنەی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە “بەو پێیەی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان كۆمەڵێك موڵك هەن كە وەقفن، پێویست بەوە دەكات یاسایێكی تایبەت بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو موڵكە وەقفانە دەربچێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە لە لیژنەكەماندا سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایێكین و لەئێستاشدا لە قۆناغی گەڵاڵەكردنی ئەو پرۆژە یاساییەن”.

ناوبراو ئەوەی روونكردەوە كە موڵكی وەقف بریتین لەو موڵكانەی كە لەسەر ناوی مزگەوتەكان یاخود لەسەر ناوی وەزارەتی ئەوقاف تۆمار كراون، دووپاتیشیكردەوە كە “لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستانیش كۆمەڵێك موڵكی وەقف هەن كە لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین بەهەموو لایەك سوود لەو موڵكە وەقفانە وەربگرین و لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بەكاریان بهێنین، پێویستە پرۆژە یاسایەكی تایبەتی هەبێت”.

بڕیارده‌ری لێژنەی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئەوەشی گووت “وەكچۆن تا ئێستا ئەو موڵكانەی وەقف لەژێر سیرپیرشتی وەزارەتی ئەوقاف دان، دوای پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایەش و لەداهاتووشدا هەر لەژێرچاودێری و سەرپەرشتی وەزاەرتی ئەقاف و كاروباری ئایینی دەمێننەوە چونكە موڵكەكان وەقفن و تایبەتن بەو وەزارەتە” ئەوەشی دووپاتكردەوە كە “بەڵێ تا ئێستا بەشێوەیەكی تەندروست مامەڵە لەگەڵ ئەو موڵكانە كراوە، بەپێی رێنماییەكانی حكومەتیش مامەڵەیان كردووە، بەڵام تا ئێستا پڕۆژەیاسایەكی تایبەتی نەبووە ، بۆیە پێویستە بەیاسا ریكبخرێت”.

لایخۆشییەوە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەهەرێمی كوردستاندا سەرقاڵی پڕۆژەیەكە بۆ رێكخستنەوەی موڵكەكانی وەقف، لەمبارەیەشەوە نەبەز ئیسماعیل كەمال وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەی بۆ (نوچەنێت) ئاشكرا كرد كە “لە ئێستادا وەزارەتی ئەوقاف سەرقاڵی پڕۆژەیەكە كە تیایدا سەرژمێرییەكی وورد بۆ تەواوی موڵكەكانی وەقف دەكات بۆ ئەمەش سستمی بە ئەلیكتڕۆنیكردن بۆ ئەم موڵكانە ئەنجام دەدەین، هەروەها پێداچوونەوەیەكی ووردی بۆ دەكرێت و پۆلینكاریشی بۆ دەكرێت”.

ئەوەشی راگەساند كە “ئەگەر هەر موڵكێك لەوانە زێدەڕۆییان لەسەربێ یان بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان لای ئێمە تۆمار نەكرابێ ، ئەوا وەزارەتی ئەوقاف بە یاسا دەیگەڕێنێتەوە لای خۆی”.

لەبارەی پێكهاتەكانی ئەو موڵكانەش وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتی “پێكهاتەی موڵكەكانی وەقف جۆراوجۆرن بریتین لە زەوی و خانوو و باڵەخانە و شووقەی كۆن و دووكان و زەوی كشتوكاڵی..”

سەبارەت بە كۆی ئەو موڵكانە لە هەرێمی كوردستاندا ، ناوبراو وتی “نازانین ئەو موڵكانەی وەقف بایی چەندن، بەڵام بەگشتی ئەو موڵكانە داهاتیان هەیە ، داهاتەكەشی تایبەتە كە داهاتی وەەقفی پێدەڵێن و وەك داهاتەكانی تر نیە ، تەنانەت مامەڵەكردن بەو داهاتانەش سنووردارەو لەسەندووقێكی تایبەت دادەنرێت، و لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی ئەوقافە و پلانیشمان هەیە كە زیاتر پەرە بەو داهاتە بدرێت بۆ بەرژەوەندی موڵكەكانی وەقف”.

لەكۆتاییشدا وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەی دووپات كردەوە كە ” تا ئێستا بەپێی رێنمایی تایبەتی وەزارەت مامەڵە لەگەڵ ئەو موڵكانە كراوە و دەكرێت، تا ئێستاش رووینەداوە كە بەدەر لە رێنماییەكان كارێك كرابێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com