وەلید موعەلیم: کوردەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکانی سوریا دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی سوریا جەخت دەکاتەوە، کە هێزە کوردیەکانی ئەم وڵاتە بۆ کۆنتڕۆڵکرنی ناوچە و کێڵگە نەوتیەکان رکابەرایەتی سوپای سوریا دەکەن.

بە پێی بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئۆکتۆبەر لە دیدار لە گەڵ هاوتا روسیەکەی واتە سێرگی لاڤرۆڤ گوتی “کوردەکانی سوریا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکانی سوریا، رکابەرایەتی و ململانێی سوپای سوریا دەکەن”.

موعەلیم راشیگەیاندووە “کوردەکان بە باشی تێگەیشتوون، کە سوریا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات سەروەری ئەم وڵاتە پێشێل بکرێت، هەر بۆیە هاوکاریە سەربازیەکانی ئەمریکا کوردەکانی سەرمەست کردوو، بەڵام دەبێ لەوەش تێبگەن، کە ئەم دۆخە تا سەر بەردەوام نابێت و دۆخەکە کاتییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com