کۆمکاری عەرەبی: بەرامبەر بە قەیرانی قەتەر بێ لایەنین

0

نوچەنێت-النشرە

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، دوایین هەڵوێستی ئەم یەکێتییەی بەرامبەر بە قەیرانی قەتەر و لایەنەکانی ئەم قەیرانە خستەڕوو.

احمد ابوالغیط. ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کە ئەم یەکێتییە، بەرامبەر بە قەیرانی نێوان قەتەر و چوار وڵاتی دیکەی عەرەبی لایەن لەم کێشەیە، بێ لایەنە و هەڵوێستی لاگیری یان دژایەتی بەرامبەر بە هیچ لایەنێک ناگرێتە بەر.

احمد ابوالغیط، جەختیشی کردۆتەوە، کە قەتەر ئێستاش ئەندامێکی کۆمکاری عەرەبییە و مافی یەکسان و بەرپرسایەتی خۆی هەیە.

احمد ابوالغیط هەروەها دەڵێت: کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لە هەوڵی نێوانگیرانەی شیخ صباح الاحمد الجابر الصباح امیر، ئەمیری کوێت لە نێوان قەتەر و سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر دەکات.

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەنی هیوای خواستووە، کە ئەم هەوڵانەی ئەمیری کوێت شوێندانەر و کاریگەری تەواوی لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، ابوالغیط جەختی کردەوە، کە هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی  بە پێی ئەو میکانیزمانەی رێککەوتنی لە سەر کراوە، لەم قەیرانی بێ لایەن دەبێ و بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com