ئازاکردنەوەی رەقە و دابەشکردنی دەستکەوتەکان

0

نوچەنێت-ماڵپەڕی من و تو (تی ڤی)

رۆژی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکراتی بە پشتیوانی ئەمریکا و دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ لە شەڕ و تێکهەڵچوونی سەخت و دوڕدونگی، ئاڵای رەشی داعشیان داگرت و کۆنتڕۆڵی شارەکەیان بە دەستەوە گرت.

چاودێران دەڵێن، ئەم شکستە وەک فیشەکی کۆتایی لە پەیکەری رەشی داعش چوو و ئێستا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە و بەم پێیەش، دەبێ چاوەڕێی گرفت و هاوکێشەی نوێ بکەین.

ئەنجومەنی پشتیوانی سەربازی تورکیا بۆ سوپای ئازادی، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و بە دەستەوە گرتنی بەشێکی زۆر لە باکوری ئیدلیب بوو. ئیدلیب لە ٢٧٥ کیلۆمەتری رۆژئاوای رەقە هەڵکەوتووە و بە نزیکترین شاری گەورەی سوریا لە سنوورەکانی باشوری تورکیا، هەژمار دەکرێت. هەمان ئەو پارێزگایەی، کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی، چوار مانگ بەر لە ئێستا، بەرلەوەی ئۆپەراسیۆنی خۆیان بۆ گرتنەوەی شاری رەقە دەستپێبکەن، دەنگۆی کۆنترۆڵکردن ئیدلیب و پەیوەست  بوون بە دەریای مەدیتەرانەیان بڵاو کردەوە.

بۆ ئەنقەرە، ناکۆکیەکان لە گەڵ بەشار ئەسەد، کەمتر لەو مەترسیانەیە، کە دراوسێتی لە گەڵ کوردەکانی سوریا لە باشورەکانی خۆی، وەک هەڕەشە بەرەڕووی دەبێتەوە. تەنانەت ئەگەری دووبارە بوونەەوەی ریفراندۆمێکی دیکە لە ناوخۆی سنورەکانی تورکیا. گشتپرسییەک، کە ئەنجامەکەی دەبێتە لێک نزیککبوونەوەی هەر چی زیاتری ئەنقەرە و مۆسکۆ.

لە لایەکی دیکەوە، زاڵبوون و جێگیربوونی هێزی کورد و عەرەبی بە سەر ئیدلیب، پێکناکۆکە لە دژی خولیاکانی هیلالی شیعەی تارانە، کە وەک هاوپەیمانی نزیکی روسیا لە سوریا هەژمار دەکرێت. شەڕی ناوخۆی سوریا و سەرهەڵدان بە ناوی داعش، بووە هۆی بەهێزبوونی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، ئێرانیش بۆ دەستڕاگەیشتنی بە دەریای مەدیتەرانە دەبێ لە ئیدلیب تێپەڕ بیت.

سەرباری ئەمانەش، هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازی لە سنوری نێوان سوریا و لوبنان لە گەڵ ئیسرائیل، باسی هەرە گەرمی کۆبوونەوەکەی بنیامن نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە گەڵ وەزیری بەرگری روسیا بووە.

رەنگە لە سێبەری ئەم هاوکێشانەدا، تورکیا راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ببێتە هۆی هێزگرتنی هاوپەیمانە تازەکانی خۆی لە ناوچەکە، واتە تاران و مۆسکۆ. هەر بەم پێیەش، پێدەچێ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد زیاتر ریشە دابکوتێ.

ئێستا کێشەی سەرەکی، رەنگە ئاوەدانکردنەوەی وێرانەکانی شار و پاککردنەوەی ناوچە مەدەنیەکان لە مین و هاوەنی بە جێماوی سەردەمی داعش بێت، بەڵام ئەویە، کە زیاتر خۆی بەرجەستە دەکات، نەبوونی پلانێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی فراوانخوازی و دابەشکردنی پشکی ئەکتەرەکانە لە دوای داعش و دڵنیابوون لەویە، کە ئارامی بۆ خەڵک و ناوچەکە بگەڕێتەوە.

راستییەکی تاڵ، کە بەشار ئەسەد و نە هاوپەیمانە کۆن و تازەکانی و نەو وڵاتانەی دیکە، بیرێکیان لێ نەکردۆتەوە و ئەگەر سەرهەڵدانی داعشێکی دیکە لە ژێر ئەم خۆڵەمێشە بە دوور نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com