ئەوروپا لە ئێران دوور دەکەوێتەوە

0

نوچەنێت- ئاژانسەکان

لە کاتێکدا، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ستراتیژی نوێێ خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران راگەیاندووە، تاران هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر دەدات، تاکوو رێگەی دەربازبوونێک بگرێتە بەر. ئێڕان لە نەبوونی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سیاسەتی نەرمی نواندنی ناوبراو لە تەنگانەدایە و لەم رووەوە هەست دەکات ئەوروپا لێێ دوور دەکەوێتەوە.

گۆڤاری فۆربز لە راپۆرتێکدا دەنووسێت، بۆریس جانسۆن، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشنی سعودیە، هێرشە موشەکیەکەی حوسییەکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ریاز مەحکوم کرد، گروپێک، کە لە لایەن ئێرانەوە پڕچەک و پاڵپشتی هەمەلایەنە دەکرێت.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە سەردانی ئەم دواییانەی بۆ واشنتۆن بە دڵنیاییەوە رایگەیاند، کە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێڕان، کە لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە، واژۆ کراوە، هەڵناوەشێتەوە.

سەرباری ئەمەش، چەند سەرچاوەیەک لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت، کۆماریەکانی پێداگری لە سەر کەمایەتی و خاڵە لاوازەکانی رێککەوتنەکە دەکەنەوە و پێێان وایە، کە پەیوەندی دارایی و ئابوریی، وەک ئەوەی ئێستا لە گەڵ ئێران گرێ دراوە، لە مەترسیدایە.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشتر داوای لە ئەوروپیەکان کردووە، کە بەرامبەر بە ئەمریکا بوەستنەوە، بە تایبەتی لەو بەشەی، کە پەیوەندی بە هەڵوەشانەوە و بردنە ژێر پرسیاری رێککەوتنی ئەتۆمیەوە هەیە.

حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران پێشتر هەوڵیدا لە ناکۆکی و کەلێنی نێوان واشنتۆن و برۆکسێل کەڵک وەربگرێت و ئەوروپا لە کۆمەڵێک رێککەوتنی ئابووری تێووەگلێنێ.

میدیاکانی ئێڕان، لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیمانۆئل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە و کۆمپانیای تۆتاڵ لە پەیوەندی لە گەڵ پابەندبوونیان بە گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بە ئاماژەکانی دوور کەوتنەوەی ئەوروپا لە ئێڕان لێکدەدەنەوە،

ماکرۆن چوارشەممەی رابردوو، بەرامبەر بە بەرنامەی موشەکی بالستی ئێران و نفوزی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، زۆر بوێرانە و توند هەڵوێستی وەرگرت و جەختی کردەوە، کە ئەوەی لە ئێستادا گرنگە، بەرەوڕووبوونەوەی ئێرانە لە بابەتی بەرنامە موشەکیەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاند، کە لێدوانەکانی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ پێشێلکردنی دوو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لایەن ئێرانەوە، بە جددی وەردەگرن و داوای لە ئێران کرد، کە بە تەواوی پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی بێت و بە کردەوە هەنگاوی بۆ بنێ.

میدیاکانی ئێران و ئایەتوڵڵاکانی دەسەڵات بە دەست، ئەوروپا و ئەمریکا بە دوژمن وەسف دەکەن. ئەوەی، کە ئێڕان بیهەوێ یاری بە ناکۆکیەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بکات، زیاتر لە خەیاڵ دەچێت.

ئاشکرایە، کە کۆمپانیاکانی ئەوروپا ئامادە نین تێچووی پاراستنی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئێڕان بدەن، لە کاتێکد دەزانن، کە ئەمریکا سزایان دەدات.

رۆژئاوا، دەبێ سوپای پاسداران و لق و پۆپەکانی بکاتە ئامانج، بە تایبەتی، کە ئەم هێزە لە لیستی گەمارۆکانی پەیوەست بە تیرۆریزم دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com