ترەمپ: سەردانەکەم بۆ ئاسیا سەرکەوتوو بوو

0

نوچەنێت-واشنتۆن پۆست

سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نۆڤەمبەر، کۆتایی بە گەشتی سەردانەکانی بۆ ئاسیا دێنێ، خولی سەردانەکەی بۆ ئەم کیشوەرە بە سەرکەوتوو و ئەرێنی وەسف دەکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەم وڵاتە، کە ئێستا لە فیلیپین بەسەر دەبات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە مانیل رایگەیاند: سەردانەکەم بۆ ئاسیا بە راستی سەرکەوتوو بوو، من لەم سەردانە دوو هەفتەییە بۆ ٥ وڵاتی ئاسیایی، کۆمەڵێک دۆستم پەیدا کرد.

سەرۆکی ئەمریکا پێشتر لە هەژماری تویتەری خۆی نووسیبووی “سەردانەکەی بۆ کیشوەری ئاسیا هەڵگری پەیامێک بۆ جیهان بوو. پەیامەکەش ئەوە بوو، کە لە ئێستادا یاساکانی ئەمریکا بۆ دانوستان و بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە”.

ترەمپ هەروەها ئەمڕۆ لە تویتێکی دیکەدا نووسی “کاتێک گەڕامەوە بۆ واشنتۆن، لە کۆشکی سپییەوە بەیانێکی گەلێک گرنگ بڵاو دەکەمەوە، کات و رێکەوتەکەی دواتر رێکدەخرێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتی سەردانەکەی بۆ ئاسیا، کە دوو هەفتەی خایاند، سەردانی وڵاتانی ژاپۆن، چین، کۆریای باشور، ڤیێتنام و فیلیپینی کرد. تەوەری سەرەکی کۆی سەردان و دیدار و گفتوگۆکانی، دۆسیەی کۆریای باکور و بەهێزکردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکانی واشنتۆن و شەریکە ئاسیاییەکان بوو.

سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نۆڤەمبەر، کۆتایی بە گەشتی سەردانەکەی بۆ ئاسیا دێنێ و دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com