فەرەنسا گوشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵنێری رۆیتەرز دەڵێت: سەرباری ئەوەی، کە یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە ئێڕان بە پارێزەوە هەڵسوکەوت دەکات، فەرەنسا پێداگری لە سەر هەڵوێستی توندی خۆی لەبارەی بەرنامەی موشەکی تارانەوە دەکات و لەم پەیوەندیەدا گوشارەکانی بۆ سەر ئێران رووی لە زیادبوونە.

فەرەنسا خوازیاری دانوستان وگفتوگۆی جددی لەبارەی بەرنامەی موشەکیی بالستی ئێڕانە و بە نیازە ئەم وتووێژانەش بابەتێکی جیاواز لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێڕان بێت.

ئیمانۆئڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە زۆر بە جددی نیگەرانی بەرنامەی موشەکی ئێرانە.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی فەرەنسا دوای ئەوەی دێ، کە هەفتەی رابردوو، حوسییەکانی یەمەن موشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید، لە ریازی پایتەختی سعودیە کرد و سەرچاوەکانی رۆژئاوایی و خودی سعودیە رایانگەیاند”کە تاران بە شێوەی راستەوخۆ دەستی لەم هێرشەدا هەبووە.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی ئەم لێدوانەی ماکرۆن گوتی: ئێـمە نە ئەمڕۆ و نە لە رابردووش دەربارەی گەمارۆی زیاتری یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر ئێران هیچ گفتوگۆیەکمان نەکردووە و پێشبینی وەها حاڵەتێکیش ناکەم.

مۆگرینی جەختیشی کردەوە کە موشەکە بالستیەکان تاکوو ئێستا نەخراوەتە سەر مێزی گفتوگۆ و پێم وناییە بەم زووانەش لەم بارەوە کۆبینەوە.

کۆماری ئیسلامی رۆژی یەکشەممەی رابردوو، دژایەتی خۆی لە گەڵ داواکاری سەرۆکی فەرەنسا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەی موشەکە بالستیەکان، خۆی خستەڕوو و رایگەیاند کە، بەرنامەی موشەکی ئێران بە تەواوی بارێکی بەرگریکارانەی هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتە و وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گوتی: فەرەنسا نیگەرانی بەرنامەی موشەکی بالستی ئێرانە کە دژ بە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە و ئەم بەرنامەی ئێڕان بە کردەوە هۆکارێکیچچ ناسەقامگیر کردنی باری ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گوتیشی:فەڕەنسا بە هیوایە هەموو بژاردە دیپلۆماسیەکان تاقی بکاتەوە:وتووێژێکی سیاسی و راشکاوانە لە گەڵ ئێڕان، ئەنجام دانی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە ئەگەری پێویست،گەمارۆی زیاتری یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر بەرپرسان و کۆمپانیاکانی ئێرانی کە رۆڵیان هەیە لە بەرنامەی موشەکی بالستی ئەم وڵاتە،وە لە کۆتاییدا دەستپێکردنی وتووێژی لە سەر ئەم بابەتە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا،بە پشتڕاست نەکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێڕان و جەخت کردنەوە لە سەر پابەند نەبوونی ئەم وڵاتە بە رێککەوتنەکە،ماوەیەکی دیاریکراوی بۆ کۆنگرێس دەستنیشان کردووەتاکوو سەرلەنوێ گەمارۆ و سزای نوێ بۆ سەر ئێران تاوتوێ بکەن و بڕیاری کۆتایی بدەن.کۆنگرێسی ئەمریکا تا کۆتایی مانگی دیسەمبەر کاتی لە بەردەستە تاکوو لەم بارەوە بڕیاری پێویست دەربکات.

بەڵام یەکێتی ئەوروپا کە بەردەوام لە بواری گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان هاوڕا  وهاوکاری واشنتۆن بووە،هەوڵێکی زۆر دەدات تاکوو رێککەوتنەکە وەک خۆی بمێنێتەوە،یەکێتی ئەوروپا پێێ وایە کە بابەتی رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ جیا لە بەرنامەی موشەکی ئێڕان و پرسە ئەمنیەکنای دیکە گفتوگۆیان لە سەر بکرێت.

تاران بەردەوام قسە و لێدوانی بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوایی رەتکردۆتەوە و جەخت دەکاتەوە کە هیچ کات نەیویستووە دەستی بەو موشەکانەی رابگات کە توانای بارکردن و گواستنەوەی بۆمبی ئەتۆمییان هەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا جەخت دەکاتەوە کە رێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ وەک خۆی بمێنێتەوە،بەڵام لەبارەی بەرنامەی موشەکە بالستیەکانی ئێڕان پێی وایە کە دەبێ وەک کەیسێکی جیاواز لە نێوان وڵاتانی ئەوروپی و دامودەزگاکانی دەرەوەی ئەم یەکیەتیە بخرێتە بەرباس و گفتوگۆی لە سەر بکرێت.

ژان ئێڤ لۆدریان،وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بڕیارە بەر لە کۆتایی ئەم مانگە(نۆڤەمبەر)سەردانی تاران بکات.ناوبراوی پێشتر گوتویەتی کە لە سەردانەکەی بۆ تاران،بە جددی لەبارەی چەند پرسێکی دیاریکراو و لەوانە بەرنامەی وموشەکی ئێران لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە  وروانگە و هەڵوێستی فەڕەنسیان بۆ باس دەکات.

بە پێی راپۆرتەکەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز،پەسەند کردنی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران پێویستی بە کۆدەنگی هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا هەیە کە دەکاتە ٢٨ وڵات و لە وەها دۆخێکدا گەیشتن بەم کۆدەنگییە ئەستەم و دژوارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com