نەتانیاهۆ: رانەهاتووم وەڵامی ئەردۆغان بدەمەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە بەشداری سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس رایگەیاند: زۆریەک لە وڵاتانی عەرەبی باوەڕیان هێناوە، کە ئیسرائیل دوژمنیان نییە.

بنیامین بەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆ، دوای دیدار لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گوتی: ئیمانۆئێل ئێوە دۆستی ئێمەن، لەوەی، کە تیرۆریزمی دژ بە ئیسرائیلتان مەحکوم کرد، سپاستان دەکەین. ئێمە لە زۆریەک لە پرسەکان، لەوانە بابەتە ئەمنیەکان لەگەڵ ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان، هاوکاری یەکتر بووینە، هەوڵەکانتان بۆ بەربەستکردنی نفوزی ئێران جێی پێزانینە.

سەرۆکوەیزرانی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە گوتی: کنێسێت و نوسینگە ئیداریەکانی ئێمە دەبێ لە ئۆرشەلیم بێت، ئەم شارە ناکرێ پایتەختی وڵاتێکی دیکە بێت، هەر زووتر ئەم شارە ببێتە پایتەختی ئیسرائیل، ئاشتی زووتر دێتە دی. لە گەڵ ماکرۆن رێککەوتین، تاکوو بەرەنگاری سەرچاوە سەرەکیەکانی توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینەوە. ئێران لە یەمەن، لوبنان، غەزە و عێراق، زیان بە سەقامگیری دەگەیەنێ. هیچ جۆرە هەڕەشەیەک لە دژی ئیسرائیل قبووڵ ناکەین. دەبێ سنورێک بۆ توندڕویەکان دابنرێت. ئێمە فەرەنسا بە گەورەترین شەریکی خۆمان دەزانین.

نەتەنیاهۆ دەربارەی هەڵوێست و لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، گوتی: رانەهاتووم وەڵامی سەرۆکێک بدەمەوە، کە کوردەکان بۆردوومان دەکات، رۆژنامەنووسان دەخاتە زیندانەوە و لە بابەتی گەمارۆکان یارمەتی ئێرانی کردووە. ئەوردۆغان ئەو پێگەیەی نییە، کە نەسیحەت و ئامۆژگاری ئێمە بکات.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئێرانەوە گوتی: رێگە بە ئێڕان نادەین پێگەی سەربازی خۆی لە سوریا جێگیر بکات، بە کردەوەش دەیسەلمێنن.

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، نەتانیاهۆ جەختی کردەوە، گرنگترین بابەت لە بارەی ئاشتی ئەوەیە، کە لایەنی بەرامبەر بۆ دەستپێکی گفتوگۆ و دانوستان، بەرامبەرەکەی بە فەرمی بناسێت، بەردەوام بە مەحمود عەباسم گوتووە، کە گفتوگۆ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com