بەرپرسێکی یەکێتی: حەشدی شەعبی بەردەوامە لە تەقاندنەوەی ماڵە کوردەکان

0

نوچەنێت

لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەکێتی ڕایدەگەێنێت “ھەتا ئێستا حەشدی شەعبی نەکشاونەتەوە لە خورماتوو، ڕەوشی هاوڵاتیانی کورد خراپە و ماڵەکانیان دەتەقێنرێتەوە”.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنج‌شەممە 11/1/2018  لە شاری سلێمانی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی خورماتوو کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژی شەممە دواخرا.

دەربارەی دواخستنی کۆبوونەوەکە، مەلا کەریم شکور، لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند “کۆبوونەوەکە نەکرا لەبەرئەوەی نوێنەری ھەندێک لە حزبەکان نەیانتوانی ئامادەبن، ھۆکاری سیاسی لەپشتەوە نەبوو”.

هەروەها دەربارەی گۆڕینی قایمقامی خورماتوو لەلایەن ئەنجومەنی خورماتووەوە، مەلا کەریم شکور  ئاماژەی بەوەشدا “کارێکی نایاسایی و نادەستورییە، چونکە ئەو ھۆکارانەی، کە قایمقامی خورماتووی لەسەر لابراوە، ھۆکاری جددی نییە و کورد بە یاسایی ئەو پۆستەی وەرگرتووە”.

لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کرد “حەشدی شەعبی نەکشاونەتەوە لە خورماتوو ھەتا ئێستا و هەروەها تا ئێستاش ماڵە کوردەکان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی دەسوتێنرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com