وەزارەتی دادی ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لە بارەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی حزبوڵڵا دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزیری دادی ئەمریکا دەڵێت، ئەم وەزارەتە لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان و رێکخراوەکانی پشتیوانی ئەم گروپە پێکهێناوە.

جێف سێشنز، وەزیری دادی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١١ی جانیوەری رایگەیاند، ئەم وەزارەتە تیمێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی بەرپرسانی حزبوڵڵای لوبنان و رێکخراوەکانی پشتیوانی ئەم گروپە پێکهێناوە.

وەزیری دادی ئەمریکا جەخت دەکات، ئەم وەزارەتە نوێنەرانی باڵای سەر بەم وەزارەتە و چەندین کەسی پسپۆڕ و شارەزای بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی سەرچاوەکانی داهاتی حزبوڵڵا و قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم، ئەرکدار کردووە.

سێشنز هەروەها دەڵێت، وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەو پەڕی هەوڵی خۆی دەدات تا بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی سەر هاووڵاتیانی ئەمریکی ببێتەوە، بە تایبەت رێکخراوە تیرۆریستییەکان و کۆتایی هێنان بە قەیرانی ماڵوێرانکەری مادە هۆشبەرەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com