هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرابوو

0

نوچەنێت

ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دواخستنی كۆبوونەوەی سەركردایەتی بەهۆی گەڕانەوەی سەرۆك كۆماری عیراق، بووە و لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەكە دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠-١-٢٠١٨ بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لەکاتی  بەشداریكردنی لە كردنەوەی نووسینگەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان راگەیاند “دواخستنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەركردایەتی یەکێتی، بەهۆی گەڕانەوەی دکتۆر فوئاد مەعسوم  سەرۆک کۆماری عێراق، بووە بۆ شاری سلێمانی و پێمان باشبوو، دوای كۆبوونەوە لەگەڵا سەرۆك، لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەكەئەنجام بدرێت”.

هەروەها سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت”پێمان باشە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بكرێت، پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەیەك درێژكراوەتەوە و دەبێت ئەو ماوەیە تەواو بكات، نەك هەڵبژاردنەكان پێش بخرێن”.

بڵێسە جەبار فەرمان، لە بارەی هەڵبژاردنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئاماژەی بەوەکرد، کە لە كۆبوونەوەی پێشووی سەركردایەتیدا پڕۆژەیەك پێشكەشكرا و دەنگی هێنا.

گوتیشی، ئەگەر مەكتەبی سیاسیش سڕ بكرێت، دەبێت ئەم مەكتەب سیاسییەی ئێستا بەردەوام بێت تا مەكتەبی سیاسی نوێ دەستبەكار دەبێت، بەڵام دەبێت هەلومەرجی ئێستا و هەڵبژاردنەكانیش بۆ ئەو مەبەستە لەبەرچاو بگیرێن كە ئایا بۆ ئێستا گونجاوە یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com