بەریتانیا دژی ئێران قسەدەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاند و کرایە ئامانج، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە،١٢-٢-٢٠١٨ لە لێدوانێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی سیاسەتی دەستوەردەرانەی ئێران لە سوریا خستە روو .

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە سنورەکانی سوریا- ئیسرائیل دەربڕی.

لە بەیاننامەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیادا هاتووە، بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە رەفتاری ئێران، کە دواجار پرۆسەی ئاشتی لە سوریا روو بە رووی کێشە  وگرفت دەکاتەوە.

جانسۆن داوای لە مۆسکۆ کردووە، بە رێگەی گوشار خستنە سەر ئێران، تاران ناچار بکات واز لە سیاسەت و هەنگاوی تێکدەرانە لە ناوچەکە بهێنی، کە بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com