بەرپرسێکی یەکێتی لەسەر خۆکاندیدکردنی ئاڵا تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت

ئاڵا تاڵەبانی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستێکی عەرەبی بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی خۆی کاندید دەکات. بەرپرسیکی یەکێتیی نیشتمانی-ش دەڵێت “خۆ کاندیدکردنی جیا لە لیستی یەکێتی لەسەرنانی تاجی سەرشۆڕی لەسەر دەکات”.

حەمید سۆران، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی لە شارەدێی مەیدان لە سنوری گەرمیان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە “ئـاڵا تاڵەبانی (ئەسەد)یش چووە ڕیزی خۆفرۆشان و خیانەتکارانەوە و تاجی سەرشۆڕی خستەسەری کە لە لیستی دەرەوەی حیزبەکەی خۆی کاندید کردووە، لە کاتێکدا ئەم خانمە خائینە، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییە و بە دەنگی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی و  بووە بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق“.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەردەبڕێت، کە لە کام لۆژیکدا تۆ ئەندامی سەرکردایەتی حزبێک بێت، کەچی لەنێو حزبێکی دیکەدا خۆی کاندید دەکات.

حەمید سۆران دەشڵێت، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، کەواتە ئاساییە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیش دەنگ بە کاندیدی عەرەب و  کورد بدەن لە لیستێکی تردا. نوسیویەتی، کە ئەم خۆکاندیدکردنە، ئەوپەڕی بێ متمانەیی بە حزبەکەی دەگەیەنێت، کە ئەندامی سەرکردایەتی حزبێک، لە ناو حزبێکی تر خۆی کاندید بکات.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی پێیوایە، کە دەبێ یەکێتی بەزووترین کات ھەڵوێستی توند بەرامبەر بە ئاڵا تاڵەبانی وەربگرێت و لە ڕیزەکانی یەکێتی دووری بخاتەوە. ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەگەر ئیجرائاتی توندی بەرامبەر نەکرێت، بێ گومان ئیتر ھیچ کادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆستێکی یەکێتی، باوەڕی بە کاندیدەکانی یەکێتی نامێنێت و دەڵێن، بۆچی دەنگیان پێ بدەین، ئەمانەش لە داھاتوودا، خیانەت لە دەنگدەران و میللەتەکەی خۆیان دەکەن و دەچنە ڕیزی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com