بەم هۆیە نەتونرا کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، تەنها ئەو ماددە و بڕگانە لە پڕۆژەیاسای چاکسازی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، کە بوونەتە جێگای ناڕەزایی فراکسیۆنەکان و خەڵک.

دوای چەندین کۆبوونەوە لەسەر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی (خانه‌نشینی، موچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان)، رۆژی سێشەممە ٢٧-٢-٢٠١٨، پەرلەمانی كوردستان هەموو ماددەکانی پڕۆژەیاساکەی پەسەندکرد، دوای ئەوەی ناڕەزایی لێکەوتەوە پەرلەمان پڕۆژەیاساکەی گەڕاندەوە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی جارێکی دیکەی گفتۆگۆی لەسەربکرێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی گەڕانەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان رایگەیاند “تەنها ئەو ماددە و بڕگانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، کە بوونەتە جێگای ناڕەزایی فراکسیۆنەکان و خەڵکی کوردستان، زیاترین ناڕەزایی لەسەر ماددەی ٣-یە لە پڕۆژەیاسای چاکسازی، کە پەیوەندی بەموچەی پلە تایبەتەکانەوە هەیە، بەتایبەتی پەرلەمانتاران، جگە لەوەش ئەو ماددانەی پەیوەندییان بە یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگە و پاسەوانی بەرپرسان و بارەگا حزبییەکان هەیە، دووبارە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێتەوە”.   

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کە پەرلەمانی کوردستان لەماوەی پشووی یاسادانانی پەرلەمان دەتوانێت کۆبوونەوەی نائاسایی ساز بکات. گوتیشی “بڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری بکەین، بۆئەوەی جارێکی دیکە پڕۆژەیاسای جاکسازی بێتەوە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەربکرێت، بەڵام بەهۆی هەندێک بارودۆخی فراکسیۆنەکان، کە گرژی کەوتبووە نێوانیان بەهۆی ئەو مزایەدانەی بەسەر یەکترەوە کران، دیاری نەکرا”.  

شیلان جەعفەر روونیشیکردەوە، کە پڕۆژەیاسای چاکسازی باشترین پڕۆژەیاسابوو، کە لەم خولەی پەرلەمان کاری لەسەرکراوە و لە بەرژەوەندی هەموو تاکێکی کوردستان بووە، بەڵام بەداخەوە بەباشی وەرنەگیرا. دەشڵێت “ئێمەی پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان، کەمتەرخەم بووین و زەمینە سازییەکی باشمان بۆ نەکرد، چونکە ئێمەش نەمانتوانی وەکو پێویست بۆ خەڵکی روونبکەینەوە، ئەوەش هۆکاری لێکتێنەگەیشتنی پەرلەمانتاران و خەڵک بوو لەسەر پڕۆژەیاساکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com