ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەنجومەن نوسراوێکی سێخاڵی لەبارەی وەرگرتنی پارە لە خاڵە سنوریەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە.  

رۆژی سێشەممە ١٣-٣-٢٠١٨، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٤٦-مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێایدا چەند پرسێکی تاوتوێکرد، هەروەها نوسراوێکی سێخاڵیشی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، مینا سامی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکە رایگەیاند “یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە باسکردنی خاڵی سنوریی نێودەوڵەتی باشماخ؛ ئەنجومەنی پارێزگا نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە، تیایدا سێ پێشنیارمان داوەتە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم”.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، کە لەنوسراوەکەدا داوامانکردووە خاڵە سنوریەکان رێکبخرێنەوە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی نەبێت. هەروەها پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو مۆڵەتانەشدا بکرێتەوە، کە رێگا بە کۆمپانیاکان داراوە بۆ وەرگرتنی پارە بەشێوەی باج، ئەو باجەی وەردەگیرێت لەلایەن ئەوە کۆمپانیایانەوە پێویستە بناسرێن و بە خەڵکی رابگەیەندرێن.

مینا سامی گوتیشی “داوامانکردووە داهاتی ئەو کۆمپانیایانە بۆ خەڵک، ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانی کوردستان روونبکرێتەوە، کە ئایا ئەو باجەی وەردەگیرێت، چەندی بۆ کۆمپانیاکانە و چەندی دەگەڕێتەوە بۆخزمەتی شارەکە و تاچەند هاوڵاتیان سودی لێدەبینن”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com