وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە 11-6-2018، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی راگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هەروەها مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “لەبەرئەوەی بەغدا بڕیاریداوە پێش جەژن موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، بەشە پارەكەی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت”، ئەو گوتی “ئەو 317 ملیار دینارەی بەغدا بۆ كوردستانی دەنێرێت بۆ موچەیە، بۆیە پێش جەژن ئەو پارەیە بۆ كوردستان دەنێردرێت”.

بەپێی خشتەکە لە سبەیەوە سێشممە 12-6-2018ـەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەکرێت و تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بە پێشمەرگە، خانەنشین و هێزە ئەمنییەکانیشەوە موچە وەردەگرن.

خشتەی موچە، کە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە:

یەكەم: سێشەممە 12/6/2018
1_ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان
2_ هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە

دووەم: چوارشەممە 13/6/2018
1_ وەزارەتی ناوخۆ
2_دەزگای ئاسایش 
3_ پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن
4_ خانەنشینی پێشمەرگە

سێیەم: پێنجشەممە 14/6/2018
1_ خانەنشینی شارستانی
2_ هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com