بەمشیوەیە چارەسەری هەڵەی تاقیکردنەوەی ١٢ی ئامادەیی دەکرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردە لە رونکردنەوەیەکدا لە بارەی ئەو هەڵەیەی کە لە تاقیکردنەوەی زیندەوەرزانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کرابوو، دەڵێت “مافی قوتابییان نافەوتێت”.

دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، زانرا کە هەڵە لە پرسیارەکانیاندا هەبووە. ئەمەش قوتابیانی تووشی دڵەڕاوکێ کرد.

وەزارەتی پەروەردە، بلاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا، چارەسەری هەڵەی پرسیارەکانی خستەروو.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان، دوای تاوتوێکردنی وەڵامی ئەزمونی زیندەوەرزانی لەگەڵ لیژنە لقییەکانی ئەزمونەکان و چەندین پسپۆڕی پەروەدەیی، بڕیریان دا بەمشیوەیە نەهێڵن کە مافی قوتابیان بفەوتێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com