تاڵیبان داوایەک ئاراستەی ئەمریکا دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی تاڵیبان لە راگەیێندراوێکدا، کە لە سەروبەندی جەژنی رەمەزانی بڵاو کراوەتەوە، جەخت لە سەر نەخشەڕێگای خۆی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ئەفغانستان دەکاتەوە و هاوکات باس لە كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا دەکات و دەشڵێت “ئەم خاڵانە رێڕەوی ئاشتی لە ئەفغانستان دیاری دەکەن”.

لە راگەیێنداروێکدا، کە ئەمڕۆ لە سەر پێگەی هەواڵی تاڵیبان بڵاو بۆتەوە، هاتووە: تەنها رێگەی دەربازبوون لە قەیرانی ئەفغانستان، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەیە، هەر بۆیە دەبێ واشنتۆن کۆتایی بە داگیرکاری بهێنی.

تاڵیبان راشیگەیاندووە، کە ئەفغانەکان دوای كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، کێشە و ناکۆکیەکانی خۆیان بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر دەکەن و هەر بۆیەش ئەم رێکخراوە دەرگای گفتوگۆی کراوە هێشتۆتەوە و نووسینگەی تاڵیبان لە قەتەر هەر بۆ ئەم مەبەستە کراوەتەوە.

تاڵیبان هەروەها داوای لە سەرمایەدارانی ئەفغانستان کردووە، لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئەم رێکخراوە و بە گشتی ئەفغانستان، وەبەرهێنان بکەن و تاڵیبان لەم بارەوە ئامادەی هەموو هاوکارییەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com