تاڵیبان پێشنیارێکی سەرۆکی ئەفغانستانی رەتکردەوە

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

پێشنیاری سەرۆککۆماری ئەفغانستان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئەم وڵاتە لە گەڵ رێکخراوی تاڵیبان و راگڕتنی هێرشەکان، لە لایەن ئەم گروپە رەتکرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-٦-٢٠١٨، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی رێکخراوی تاڵیبان رایگەیاند: پێشنیاری ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی و بێ وێنەی ئەم گروپە لە گەڵ حکومەتی ئەفغانستان، رەتدەکەنەوە.

گوتەبێژی تاڵیبان راشیگەیاند، کە لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانستان بەردەوام دەبن.

بە گوتەی زەبیحوڵڵا موجاهید، ئاگربەست لە گەڵ ئەفغانستان ئەمشەو کۆتایی پێ دێ و رۆژانی داهاتوو ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە، رێکخراوی تاڵیبان بە هیچ شێوەیەک نایهەوێ ئاگربەستی کاتی رۆژانی رابردوو درێژ بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com