تاڵیبان هێرشەکانی دەستپێکردەوە

0

نوچەنێت: خامە پرس

لە ئەنجامی هێرشی تاڵیبان بۆ سەر ویلایەتی فراح لە ئەفغانستان 4 سەربازی ئەم وڵاتە کوژران و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسانی ئەمنی ویلایەتی فراح رایانگەیاند: لە ئەنجامی نوێترین هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لەم ویلایەتە، چوار سەرباز کوژران و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.

محب اللە محب، گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی فراح روونی کردەوە، کە تاڵیبان بنکەیەکی پۆلیسی سەربازاڕی لە جادەی نەمبریک کردۆتە ئامانج.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەفغانستان، لە ئەنجام شەڕ و بەریەککەوتن لە لایەن هێزەکانی دوو لایەن، زیانێکی گەورە بە هێزەکانی تاڵیبان گەیشتووە.

ویلایەتی فراح لە رۆژئاوای ئەفغانستان، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بۆتە شەڕگە و مەیدانی بەریەککەوتنی هێزەکانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان.

دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی تاڵیبان، دوای ئەوە دێ، کە ئەم رێکخراوە پێشنیاری ئاگربەستی لە لایەن ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان رەتکردۆتەوە.

تاڵیبان رایگەیاند “لە دوای جەژنی رەمەزان، هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بۆ سەر هێزەکانی ئەفغانستان دەستپێدەکاتەوە”.

لە دوای ئەم بڕیارە، ئەمە یەکەم هێرشی بەربڵاوی تاڵیبان هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com