حەماس و ئیسرائیل دانوستان دەکەن

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی جولای، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئەم رێکخراوە پێی باشە هەر جۆرە دانوستانێک لە گەڵ ئیسرائیل چە لە بارەی گۆڕینەوە دیلەکان و چ لە بارەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی کەرتی غەززە و هەروەها ئاگربەستی کورت ماوە یان درێژخایەن بە نێوەندگیریمیسر ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە حەماس بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان گوتووە “لە نێوان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حەماس و بەرپرسانی دۆسیەی فەلەستین لە دەزگای هەواڵگری میسر، هەماهەنگی تەواو هەیە.

بە گوێرە سەرچاوەکان، بەرپرسانی میسری باشتر لە داواکاری و پێش مەرجەکانی ئەم رێکخراوە بۆ رێککەوتنیان لە گەڵ ئیسرائیل تێدەگەن.

رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە شاندێکی حەماس لە رۆژانی داهاتوو سەردانی قاهیرە دەکات و هەوڵەکانی میسر بۆ رێککەوتنیان لە گەڵ ئیسرائیل بەرز دەنرخێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com