فواد مەعسوم: پابەندی بڕیاری ئەمریکا نابین

0

نوچەنێت-الحرە

سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەخت دەکاتەوە، بە سەرنجدان بە رەوشی ئێستای عێراق و بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی تاران و بەغدا، عێراق پابەندی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نابێت.

فواد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی الحرە، سەبارەت بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری دەدات و دەشڵێت، ئەم گوشارانە پێدەچێ کاردانەوەی ئێرانی بەدواوە بێت، کە لە ئەنجامدا دەرهاویشتەی چاوەڕواننەکراوی بۆ وڵاتانی ناوچە بەدواوە دەبێت.

فواد مەعسوم جەختیشی کردۆتەوە، کە عێراق نابی لە ململانی ناوچەییەکان لایەنگیری لایەنێک بکات.

مەعسوم هەوەها سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و لە پەیوەندی لە گەڵ نائارامی و خۆپیشاندانەکانی عێراق هۆشداری داوە و دەڵێت “بەردەوام بوونی ئەم ناڕەزاییانە ناتوانێ ئەنجامێکی دڵخۆشکەری بەدواوە بێت”.

سەرۆککۆماری عێراق، هەروەها لەبارەی بەکارهێنانی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکانی عێراق هۆشداری داوە و دەڵێت “ئەم هێزانە نابێت ببنە هۆکاری کوشتنی خەڵک، بەڵکوو دەبی ئەمن و ئاسایشی خەڵک و دام و دەزگاکانی حکومەت بپارێزن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com