هۆکاری بڕیاری راگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارەکان ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،  باسکردنی بابەتی راگرتنی موچەی خانەنشێنی پەرلەمانتاران تەنیا پڕۆپاگەندەیە و بۆ کەمکردنەوەی رێژەی خۆپیشاندەرە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی راگرتنی خانەنشێنی پەرلەمانتارانەوە، رایگەیاند: 

ئەوەی لە راگەیاندنەکان زۆر باسکرا، کە دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی خانەنشینی پەلەمانتارانەوە بڕیاری دەرکردووە، بەڵام هەندێ شت هەیە دەستوورییە و دادگای فیدراڵی ناتوانێ ئەوە رابگرێت. 

دەشڵێت، عێراق ئێستا لە رەوشێکی زۆر خراپدایە، خۆپیشاندان، بەکارەبایی، بێ ئاوی، بێکاری و …هتد. باسکردنی ئەو بابەتەش پڕۆپاگەندەیە، بۆکەمکردنەوەی رێژەی خۆپیشاندەر، چونکە بە پێی ئەوەی باسکراوە، پەرلەمانتاری ئێستا و پێش خۆیشی ناتوانێ موچەی خانەنشینی وەربگرێت، کە ئەمە لە قانون دا ناکرێت، کە بڕیارێک ئەمڕۆ بدرێ و بگەرێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو. 

ئاماژەی بەوەشدا، خانەنشینی پەلەمانتار لەسەر مەرجی دیاری کراوە، کە دەبێ پەرلەمانتار ١٥ ساڵ خزمەتی حکومەی هەبێ و تەمەنی بگاتە ٥٠ ساڵ، بەڵام لە رۆژانی کۆتایی پەرلەمان، ئەو قانونانە دەستکاری کران. بە شێوەیەک، کە مافی خانەنشێنی کەسانێک خزمەتیان نەگەیشتووە ١٥ یان ٥٠ ساڵ تەمەن بیانگرێتەوە. دادگای فیدراڵ زیاتر لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com