پەرلەمانتارێک: دواخستنی هەڵبژاردن پێچەوانەی خواستی دیموکراسییە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پێچەوانەی خواستی دیموکراسی، ویست و ئیرادەی خەڵکە و پێشینەیەکی خراپە.

بڕیارە ڕۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەمەش لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی دابەشکردووە بەسەر دوو بۆچوونی جیادا، بۆچوونێک لەگەڵ ئەندامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا و دژی دواخستنیەتی، بۆچونێکی دیکە لەگەڵ دواخستنیەتی بۆکاتێکی دیکە.  

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان رایگەیاند “ئەگەر هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت، تەنها یەک دەرچە هەیە، ئەویش بریتییە لە درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ جارێکی تر، لەڕووی یاساییەوە شتێکی واریدە و هیچ شتێک نییە پێچەوانەی ئەوە بێت، لەبەر ئەوەی ئێمە دەستورمان نییە، بەڵام لەڕووی نەریتەوە پێشینەیەکی خراپە و هەرێمی کوردستان پێدەناسرێتەوە”.

هەڵەدنی ئاماژە بەوەش دەکات، پەرلەمان لە دوای ڕاپەرینەوە لەهەر چوار خولەکەی دا تەمەنی خۆی درێژکردووەتەوە و هەڵبژاردنی لەکاتی خۆیدا ئەنجامنەداوە، گوتیشی “لە رووی دیموکراسییەوە پێچەوانەی خواستی دیموکراسی، ویست و ئیرادەی خەڵکی کوردستانە، بۆیە واباشە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.  

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، کە هەر کاتێک پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژکردەوە، تەمەنی حکومەتیش لەگەڵیدا درێژدەبێتەوە، چونکە حکومەت متمانە لە پەرلەمانەوە وەردەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com