نووسینگەی عەبادی روونکردەوەیەک دەدات

0

نوچەنێت: ئاڕ.تی.عەرەبی

نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق دەڵێت، هەڵوێستی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە گەماکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە بەرژەوەندی گشتی ئەم وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت.

سعەد حەدیسی، گوتەبێژی فەرمی نووسیگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە کەنالی هەواڵی ئاڕ.تی.عەرەبی گوتووە: هەڵوێستی عێراق لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەپەلە و بە بێ ئاگاداری پێشوەختە نەبووە، بەڵکوو دوای هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی بەرژەوەندیەکانی عێراق و عێراقیەکان وەرگیراوە و لە ژێر کاریگەری هەڵوێستی وڵاتان یان لایەنێکی دیاریکراودا نەبووە.

حەدیسی گوتیشی: دەوڵەتی عێراق ناتوانێ بڕیارێک بدات، کە لە زیانی نەرژەوەندی گشتیی گەلی عێراق تەواو بێت، لە ئەنجامدا پابەندبوونمان بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەم بەرژەوەندیە گشتییەوە سەرچاوەی گرتووە.

حەیدەر عەبادی، پێشتر رایگەیاندووە، کە عێراق سەرباری دژایەتی کردنی ئەم گەمارۆیانە، پابەندی دەمێنێتەوە.

هەڵوێستی عەبادی لەم بارەوە، رەخنە و گازندەی هەندێک لە لایەنە سیاسی و کەسایەتیەکانی عێراقی لێکەوتۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com