ئەمریکا، تورکیایەکی چۆنی دەوێ؟

0

نوچەنێت: تایبەت

جەنگی ئابووریی نێوان تورکیا و ئەمریکا تا دێت ململانێ و رێوشوێنی دژ بەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، دوای ئەوەی ئەمریکا باجی گومرگی لەسەر پلاتین و پۆڵای تورکیا دووھێند زیادکرد، بەھای لیرە پاشەکشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە دابەزیندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد، لە رۆژی دووشەممەدا، لیرە لە ٢٠٪ی بەھای خۆی لەدەستدا و  لە بازاڕەکانی دراودا، دۆلارێک بەرامبەر بە ٧ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەو رێکارانەی لەچەند رۆژی رابردوودا تورکیا بۆ رێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەھای لیرە گرتیەبەر بەھای لیرە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی  و بەھاکەی بە ٦.٣ تۆمارکرا.  

هێزی تورک لەعیراق، سوریا، کەنداو، دەریای سپی بڵاوەی پێکراوە

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چالاکی سیاسی لەبارەی دۆخی تورکیاوە رایگەیاند: گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی لە تورکیا لە پارلەمانی بۆ سەرۆکاتی و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک، دەستوەردان لە سوریا، عیراق، یۆنان، کە هاوسنوری تورکیان، پاکتاوکردنی نەیارەکانی ئاکەپە لەناوخۆ و دەرەوە، یاریکردن و هاوپەیمانی سەربازی و سیاسی لەگەڵ نەیارەکانی ڕۆژئاواو ئەوروپا، سیاسەتی ئابوری و سەربازی و پڕچەککردن، ئەوانە هەموو لەسەر دەستی ئاکەپەی ئیخوانی و بەسەپەرشتی خودی ئەردۆغان، کە نەیشاردۆتەوە هەوڵی گەڕاندنەوەی هەیبەتی تورکیای دێرین ئەدات..
ئامانج نووری دەڵێت “هێزی تورک لەعیراق، سوریا، کەنداو، دەریای سپی بڵاوەی پێکراوە. شەڕی ئاو و وزە لەگەڵ عیراق دەکات. رێک ئەوە دوای سەد ساڵ لەڕوخانی دەوڵەتی عوسمانلی دێت، لە ۱۹۱۸ دا لە جەنگی جهانی یەکەم”.
نوری پێیوایە، کە ئایدۆلۆجیای پشت ئەم فۆرمۆلە کردنەوەیەی ئیمپراتۆریەتەکەیان، فیکری ئیخوانییە باڵی سیاسی، کە ئاکەپە تەمسیلی ئەکات، باڵە سەربازییە جیهادییەکانیشی لە گروپی چەکداریی و تیرۆیستی ئیسلامی بڵاوکردۆتەوە بە واردەوری تورکیادا بۆ لاوازکردنی نەیارەکانی و یارمەتی لۆجستیکی و ماددی و ئیستیخباراتی و پڕچەککردنیان دەکات، وەک لەسوریا و عیراق بینیمان.

ئەمریکا تورکیایەکی ناوێ نەیاری بێت
ئەو چالاکیە سیاسییە ئاماژەی بەوە دا، کە تورک هەست بە غەدر دەکات، ئەوە ۱٠٠ ساڵە. سەرچاوەکانی وزە و گاز و نەوت بە موڵکی زەوتکراوی خۆی ئەزانێ لەو ناوچانە، بۆیە دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتانەی قۆستۆتەوە بۆ بڵاوبونەوەی سەربازیی خۆی. ئەمریکا زۆر ئەستەمە جارێکی تر رێ بدات ئەو ئیمپراتۆرییەتە دروست ببێتەوە. تورک هێزیی مرۆیی بەدەیان ملیۆن کەسە، سنوری لە ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست و ئێرانی فارسی و روسیایە، لەخوارەوەش هاوسنوری عیراقی سەرچاوەی نەوت و گازە، کە دەگاتەوە سەر میناکانی کەنداو. کەواتە هاوکێشەی داهات و وزە، خاک، هێزی مرۆیی توخمی تورکی، ئایدۆلۆجیای ئایینی ئیسلامی ئیخوانی، چەکی روس و ناتۆ و چینی، مێژوو ۳٠٠ ساڵ حوکمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلی بنەمای ئەو فۆرمەلە نوێیەن بۆ پرۆژەکەی ئاکەپە.
ئامانج نووری دەشڵێت “لەم قەیرانەی نێوان تورکیا و ئەمریکادا بۆ کورد گرنگە نەبێتە بەردەبازی تورکیا، خۆشی نەخاتە ڕوبەڕووبوونەوەی تورک، بەدەستهێنانی کات گرنگە تا کاتی لاوازبوون و تەسلیم بوونی تورکیا بە ئەمریکا و مەرجەکانی. ئەمریکا تورکیایەکی ناوێ نەیاری بێت، مەترسی بێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی و سەرچاوەکانی وزە لە خۆرهەڵات بخاتە ژیر رکێف و مەترسی”.
گوتیشی، ئەم سەردەمە زۆر جیاوازە، لەگەڵ سەردەمی شەڕەکەی چاڵدێران، ئێستا هێزی تری جیهانی و یاریکەر و جەنگاوەر و بەرژەوەندی نوێ لە هاوکێشەکەدان.. هەرگیز ئەمریکا و ئەوروپا و گەلانی خۆرهەڵات، ئامادە نینن چەن سەد ساڵێک بۆ مێژووی کۆن بگەڕێنە دواوە. ناکرێ بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی شەڕی ساردی ڕووس، یان بۆ پێش جەنگی جیهانی یەکەم.
شەڕی ئابووری ئەمریکا و تورکیا هالک بانک دەگرێتەوە
لە لایەکی دیکەوە جەنگی ئابووریی نێوان تورکیا و ئەمریکا تا دێت ململانێ و رێوشوێنی دژ بەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەھای لیرەی خستووەتە دۆخێکی ناجێگیرەوە، لە ئێستادا وڵاتان چاویان لە ھەنگاوی دواتری واشنتۆنە لە دژی ئەنقەرە، کە پێشبینی دەکرێت لەمڕۆدا کە کۆتایی وادە دانراوەکەی ئەمریکایە، سزا بەسەر ھالک بانکی تورکیادا بسەپێندرێت.
جەنگی ئابووریی نێوان تورکیا و ئەمریکا تا دێت ململانێ و رێوشوێنی دژ بەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، دوای ئەوەی ئەمریکا باجی گومرگی لەسەر پلاتین و پۆڵای تورکیا دووھێند زیادکرد، بەھای لیرە پاشەکشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە دابەزیندا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد، لە رۆژی دووشەممەدا، لیرە لە ٢٠٪ی بەھای خۆی لەدەستدا و  لە بازاڕەکانی دراودا، دۆلارێک بەرامبەر بە ٧ لیرە مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دوای ئەو رێکارانەی لەچەند رۆژی رابردوودا تورکیا بۆ رێگریکردن لە دابەزینی زیاتری بەھای لیرە گرتیەبەر بەھای لیرە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی  و بەھاکەی بە ٦.٣ تۆمارکرا.  
ھەروەھا ئەمڕۆ لێپرسراوانی تورکیا سەپاندنی باجیان لەسەر چەند کاڵاو بەرھەمێکی ئەمریکا راگەیاند، بەجۆرێک باجی سەر ئۆتۆمبێلی ئەمریکی بەرێژەی لە سەدا ١٢٠  و لەسەر خواردنەوە کحولییەکان بەرێژەی لە سەدا ١٤٠ و باجی سەر توتنیش بەرێژەی لە سەدا ٦٠ زیادکرا.
هالک بانک سزا دەدرێت
ھالک بانک بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران تۆمەتبارکراوە، محەمەد ھاکان، جێگری سەرۆکی بانکەکەش، بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەکردن بە سەدان ملیۆن دۆلار لەگەڵ بانکەکانی ئێراندا بە ٤٢ مانگ لەلایەن ئەمریکاوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بۆیە سەپاندنی سزا بەسەر ھالک بانکدا، ھاوشێوەی سزادانی بانکی ناوەندیی ئێرانە لەلایەن ئەمریکاوە و بە گورزێکی کاریگەری دادەنرێت بۆسەر ئابووریی تورکیا و بەھای لیرەی ئەو وڵاتە.
لە نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەرەوە رایگەیاند: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوەکو ئازادکردنی قەشە برۆنسن و گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا لە هەڵوێستەکانیان بەردەوامدەبن و بۆ تورکیا واباشترە ئیرادەی سەرۆک ترەمپ بۆ گەڕانەوەی ئەو ئەمریکییانە بە هەڵە خراونەتە زیندان لە دەرەوەی وڵات تاقینەکاتەوە”.

گومرگی زیادەی ئەمریکا بۆ سەر ئاسنی تورکیا لانابرێت

هەر ئەمشەویش سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند “تورکیا بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ قەشە برۆنسن کردووە”. گوتیشی “تاوەکو ئەو کاتەی قەشەکە ئازادنەکرێت، گومرگی زیادەی ئەمریکا بۆ سەر ئاسنی تورکیا لانابرێت”. 

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئیدانەی دووهێندەکردنی گومرگی تورکیای لەسەر کاڵای هەناردەکراوی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، ئەنقەرە لە زیادکردنی گومرکی سەر هەناردەی ئەمریکی پەشیماندەبێتەوە، چونکە ئەوە رێگەیەکی هەڵەیە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com