هێلی: گەمارۆکان ئێرانی لاواز کردووە

0

نوچە-ئاژانسەکان

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە ئێران، بۆتە هۆکارێک تاکو حكومەتی ئەم وڵاتە هەست بە لاوازی بکات.

نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، تا کاتێک کۆماری ئیسلامی رەفتاری خۆی نەگۆڕێ،هیچ گۆڕانێک روونادات.

نیکی هێلی  هەروەها دەڵێت، لە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا، رژێمی ئێڕان هەست بە ئازار  ولاوازی دەکات و بە رادەیەک گوشارەکان توند دەکەینەوە کە بیر لە موشەکە بالستیەکان و پشتیوانی کردنیان بۆ تیرۆریزم بکەنەوە.

ئیدارەی ئەمریکا، چەند ساڵێکە ئێران خستۆتە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم. تاران تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆریزم رەتدەکاتەوە و جەختێش دەکاتەوە، کە بەرنامە موشەکییەکەی تەنها لایەنی بەرگریکارانەی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com