تورکیا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-الجزیرە

تورکیا لەبارەی شەپۆلی ئاوارەکانی ئیدلیب بەرەو سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات.

لە کاتێکدا سوپای سوریا و هاوپەیمانانی، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئیدلیب دەکەن، ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، لەبارەی ئاوارەبوونی خەڵکی ئەم شارە، هۆشداری دەدات.

کالین لە لێدوانێکدا لەبارەی دەسپێکی شەپۆلێکی نوێ لە ئاوارەبوونی خەڵکی سوریا بۆ ئەوروپا هۆشداری دەدات.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ پاراستنی باری ئارامی ئیدلیب، دەڵێت: لە ئەگەری دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوریا و هاوپەیمانانی بۆ گرتنەوەی ئەم شارە، ئەگەری ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بۆ ئەوروپا، ئەگەرێکی بەهێزە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com