ئەمریکا لەبارەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-السومریەنیوز

ئیدارەی ئەمریکا، پێشوازی لە هەڵبژێرانی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوا دەکات، سەرانی  عێراقی هەرچی زووتر کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی هەڵبژێرانی محمد الحلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێستی وەرگرت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، لە سەردەمانێک کە الحلبوسی پارێزگاری ئەنبار بووە، هاوکار و پەیوەندی تەواویان لە گەڵی هەبووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەوڵەکانی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، بۆ پاراستنی باری ئەمنی و سەقامگیری پارێزگای ئەنبار بەرز نرخێندراوە. جەختیش لە سەر بەردەوام بوونی پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئەمریکا لە گەڵ الحلبوسی کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com