لێپرسینەوە لە عەلی عەلاق دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا، له‌ ده‌ركردنى بڕیارێك به‌رامبه‌ر چاپی نوێی دینارى عێراقی، كه‌ به‌هۆى ناوى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌، له‌سه‌ر دراوه‌كه‌، نیگه‌رانى دروست بووه‌، کۆبوونەوەکە ئەنجامی نەبووە. پەرلەمانتارێکیش دڵێت ” سبەی رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

ڕۆژی یەکشەممە ٧-١٠-٢٠١٨، بانکی ناوەندی عێراقی لە ڕاگەیاندراوێکدا چاپی دووه‌می ‌پێنج جۆر دراوی عێراقی راگه‌یاند كه‌بریتین له‌ جۆری (٢٥٠٠٠ – ١٠٠٠٠ – ١٠٠٠ – ٥٠٠ – ٢٥٠) دیناری.

بانکی ناوەندی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە له‌ جۆری (٢٥٠٠٠ – ١٠٠٠٠ – ٥٠٠ – ٢٥٠) ناوی پارێزگاری له‌سه‌ر نوسراوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بێت، هەروەها ئاماژە بە گۆڕینی جۆری كاغەزی چاپكردنەكەش کراوە، بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە نەداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان ئەلدووبەردانی، ئەندامی ئەنوجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیستی پارتی (پ.د.ک)، لەبارەی گۆڕانکاری لە چاپی نوێی دیناری عێراق، رایگەیاند: دانێشتنی رۆژی سێشەممە شکستی نەهێناوە بە پێچەوانە سبەی کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕوو دانیشتنی لەسەر دەکرێت. دەبێ عەلی عەلاق، سەرۆکی بانکی ناوەندی، کە بەوەکالەتە، لەگەڵ ئیدارەی بانکی مەرکەزی لە پەرلەمان ئامادە بن و هۆکارەکە ئاشکرا بکرێ.

سێروان ئەلدووبەردانی دەشڵێت، دوای لێپرسینەوە لە سەرۆکی بانکی ناوەندی (بەوەکالەت) لە گەڵ ئیدارەی پەیوەندیدار، بڕیاری کۆتایی بۆ پەرلەمان دەبێت.

لەبارەی نوسینی ناوی سەرۆکی بانک لە سەر دراوەکان، ئەلدووبەردانی گوتی “کاریکی ناقانونییە و لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو بە وەکالەت لەو پۆستەدایە و دەسەڵاتی بڕیاری لەو شێوەیەی نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com