ئێران: حوکمی بڕینەوەی دەست بەسەر بەندکراوێکی کورددا سەپێندرا

0

نوچەنێت

بەندکراوێکی کورد، کە لە بەندیخانەی ورمێیە، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە حوکمی بڕینەوەی دەستی بەسەردا سەپاوە.

حوکمی بڕینەوەی دەست لە ئێران، بە تۆمەتی دزی بەپێی ماددەی ٢٧٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی دەردەکرێت و بەپێی ئەو حوکمە بڕینەوەی دەست لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا چوار قامک دەگرێتەوە بە جۆرێک، کە قامکێکی و لەپی دەستی بمێنێت.

جێبەجێکردنی حوکمی بڕێنی دەست و لاق و دەرهێنانی چاو، لە ئێراندا لەلایەن ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە چەندین جار مەحکووم کراوە و وێڕای ئەوەی ئێران بەڵێنی داوە ئەو جۆرە سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام لە دادگاکان هەر هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “کەسرا کەرەمی” تەمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی یەدوڵڵا، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی شاری ورمێیەوە بە تۆمەتی “دزی” حوکمی بڕینەوەی دەستی بە سەردا سەپاوە.

کەسرا کەرەمی، پاییزی ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێیەوە بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com