ئێران داوای رێککەوتن دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی سەبارەت بە ئێران و گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە، هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی کە بیانهەوێ نەوتی ئێران بکڕن و دەڵێت، بە وردی چاودێری پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئێران دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی وڵاتانی چین و هیند کە لە کڕینی نەوتی ئێران بەردەوامن، رایگەیاندووە، لە رێکەوتی ٤ی نۆڤەمبەرەوە کە گەمارۆ نەوتییەکان بۆ سەر ئێران دەست پێدەکات، واشنتۆن ئەم وڵاتانە دەخاتە ژێر چاودێری.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە وڵاتانی ئێران، چین و هیند خوازیاری رێککەوتن لە گەڵ ئەمریکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com