بزووتنەوەی ئیسلامی: بە ئامانج گیراوین

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم هەڵبژاردنەدا هیچ کاندیدێکمان دەرنەچووە و ئێمە بە ئامانج گیراوین.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٣٠-٩-٢٠١٨، کە لە بەرەبەیانی ٢١-١٠-٢٠١٨، راگەیەندرا، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی و ئەنجامەکەیان بە ناواقعی لەقەڵەم دا. 

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە خولی پێشوو یەک کورسی هەبوو بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ئەو کورسییەشی لە دەست دا.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. عەبدوڵڵا وەرتێ، گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانیان رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا هیچ کاندیدێکمان دەرنەچووە و ئێمە بە ئامانج گیراوین و دەشزانین دەنگی زۆرمان لە بنکەکان فەوتێنراوە، کە زانیویانە هی ئێمەیە.

عەبدوڵڵا وەرتێ دەشڵێت، ئێمە لە گەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ١١ کورسیمان هەبوو، کە ئەگەر ئەو یازدە کورسییەمان دەربچووبایە، وەک بزووتنەوەی ئیسلامی دوو تا سێ کورسیمان مسەوگەر بوو، بەڵام ئەو ساختەکارییە هەموو مەعادلەکەی گۆڕیوەوە؛ بۆیە دان بەو ئەنجامەی هەڵبژاردندا نانێن و پشتیوانی لەو چوار ئەندامەی کۆمیسیاران دەکەن، ئەنجامەکەیان واژۆ نەکردووە.

گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەگەر یاسایەک هەبێ هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجامە. گوتیشی “بەڵام هیچ یاسایەک بوونی نییە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com