بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مریەمی قازی دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-١١-٢٠١٨، سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوور مریەمی قازی بڵاوكردەوە.

سەرۆک بارزانی پرسەنامەكەدا دەڵێت “ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی خەمباری كردم”.

سەرۆك بارزانی نووسیویەتی “لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئەنجومەنی ئەدەبی مەھاباد و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان – سنە دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم”.

 

دەقی پرسەنامەكە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی

ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی، خەمباری كردم.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان – سنە، دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕوحی مریەم خانم بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٧ی١١ی٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com