لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی جووتیاران درووستکرا

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، زیادەڕەوییەکی زۆر لە کەرکوک کراوە و دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەک ئەتوانێت بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بکات.

بە بڕیاری ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک، بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە جووتیارانی کورد لە ناحیەی سەرگەڕان قەدەغە کراوە، هەفتەی ڕابردوویش شەڕە و دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو جووتیارانە و ژمارەیەک خەڵکی عەرەب درووستبوو. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەبارەت بە کێشەی جووتیارانی گوندی پەڵکانەی سەر بەناحێیەی سەرگەڕان، ڕایگەیاند “بەمەبەستی چارەسەری کێشەی ئەو جووتیارانە، لیژنەیەکی تایبەت دیاری کرا بۆ لێکۆڵینەوەی لەو بابەتە و ئێستا لیژنەکە سەرقاڵی کارکردنە و چاوەڕێدەکەین بزانین ئەنجامییان چی دەبێت”. 

سەبارەت بە دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک، عەسکەری ئاماژە بەوە دەکات، تاکو ئێستا ئەو پرسە هەر وەک خۆی ماوەتەوە و یەکلایی نەکراوەتەوە. گوتیشی “ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک کاتی پێویستە و بە تەنها بە دانانی پارێزگار ئاسایی ناکرێتەوە”.

ئەوئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەلیستی برایەتی، دەڵێت “زیادەڕەوییەکی زۆر لە کەرکوک کراوە، بۆیە دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەک ئەتوانێت بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بکات و لانی کەم ڕێگری بکات لەو زیادە ڕەوییانەی کە دەکرێت”.

گوندەکانی سەر بەناحێیەی سەرگەڕان زەوی کوردن، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٧٥ ئەو گوندانە کەوتنە بەر شاڵاوی بەعەرەب کردن، دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، ئەو عەرەبانە ناوچەکانیان چۆڵکردووە و خاوەنە رەسەنەکانیان گەڕاونەتەوە سەر زەوییەکانن، دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، دووبارە ئەو عەرەبانە گەڕاونەتەوە و خۆیان بە خاوەنی ئەو زەویانە دەزانن و داوای دەکردنی جووتیارانی کورد دەکەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com