جارێکی دیکە فرۆکەکانی تورکیا ئاسمانی هەرێم-یان بەزاند

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-١١-٢٠١٨، دوو فڕۆکە بۆردوومانی دەڤەری برادۆستیان لە نزیک گوندی خەلیفانی کرد و بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان-یش دەڵێت “بەچڕی بۆردوومانی خواکوڕک، گەلی رەش و دەوروبەری گوندی خەلیفان-یان کرد”.

سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گریلاکانی پەکەکە، ناوچە سنووریەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان بۆردوومان دەکات و چەندیان جار زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە و بە دەیان گوندی ناوجەکە زیاندمەند بوون و ناوچەکەیان چۆڵکردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، رێگری کردن لە بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان، لە ئەستۆی حکومەتی ناوەندییە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە پێش بە بزاندنی سنوور و سەروەری خاکی هەرێم و بە گشتی عێراق بگرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان، لەبارەی بۆردومانەکەوە راگەیاند: لە کاتژمێر ٦ و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی سەربازیی تورکیا بۆ جارێکی دیکە، بەچڕی کەوتوونەتە بۆردوومانکردنی خواکوڕک، گەلی رەش و دەوروبەری گوندی خەلیفان.

لەبارەی زیانە گیانییەکانەوە بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتی “بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە نێو دانیشتوانی گوندی خەلیفان، چونکە نزیک گوندەکە بەر بۆردوومانەکە کوتووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com