هەڵوێستی گۆڕان لەسەر کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکومەت

0

نوچەنێت-تایبەت

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، کاندیدی پارتی بۆسەرۆکی حکومەت هەرکەسێک بێت گۆڕان کشەی لەگەڵ نابێت. دەشڵێت “بزووتنەوەی گۆڕان کشەی لەگەڵ هیچ کەسایەتییەکدا نییە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ بەرنامە و سیستەمە”.

رۆژی دووشەممە٣ی ١٢ی ٢٠١٨، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە بەشداری سەرۆک مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی ئەو حزبە، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە بۆچوونی حزبەکەی لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی کابینەی حکومەتی نوێی هەرێم، ڕایگەیاند “پارتی بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کورسییەکانیان چۆن هێنابێت براوەی یەکەمن، ئەوان حکومەت پێکدەهێنن، بۆیە ئازادن لەوەی، کە کێ کاندیدەکەن بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت، ئێمەش ئازادین لە وەی بەرنامەکەی ئەوان قبوڵ دەکەین یان نا”.

هەروەها گوتیشی “کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی حکومەت هەر کەسێک بێت گۆڕان کێشەی لەگەڵ نابێت، چونکە ئێمە کێشەمان لەگەڵ هیچ کەسایەتییەک نییە، بەڵکو ئێمە کێشەمان لەگەڵ سیستەم و بەرنامەیە دایە”.

سەبارەت بەوەی ئەگەر شاندی دانوستاندکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانیان بکەنەوە هەڵوێستیان چی دەبێت؟ جەعفەر خەیات دەڵێت “بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە هەموو حزبەکانی کوردستان دەکات، ئەگەر بەرنامەی پارتیش بەرانامەیەکی گونجا و بێت و بە سیستەمێکی باش حکومەت پێکبهێنن، پێشوازی لێدەکەین، پێمانوایە دانیشتن و دیالۆگ باشترین بژاردەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com